ملیاردێره‌كه‌ی چێڵسی له پێناو مێسی گفتووگۆیه‌كانی ده‌ستپێكرد
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن، رۆمان ئابرامۆڤیچ ملیاردێری رووسی و خاوه‌نی یانه‌ی چێڵسی به خێرایی له پێناو گواستنه‌وه‌ی مێسی گفتووگۆیه‌كانی ده‌ستپێكرد.
تۆڕی هه‌واڵی سپۆرت میدیاسێتی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه یانه‌ی چێڵسی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی لوكاكۆ راگرتووه و له‌گه‌ڵ باوكی مێسی گفتووگۆیه‌كانی ده‌ستپێكردووه.
لیۆنێل مێسی كه له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات و به فه‌رمی دوای 21 ساڵ جیابوونه‌وه‌ی له یانه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا راگه‌یاند و له لایه‌ن یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و چێڵسی داوا كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌نی سه‌نی ئینگلیزی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئێستا لیۆ مێسی له نێو پلانه‌كانی ئه‌م هاوینه‌ی یانه‌ی چێڵسی دایه و له نێو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی چێڵسی ره‌زامه‌ندی گواستنه‌وه‌ی مێسی دراوه و گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستیش له‌به‌رده‌م یانه له‌نده‌نییه‌كه، یانه‌ی پاریس سانجێرمانه كه له گواستنه‌وه‌ی مێسی نزیكترینیانه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت حه‌كیم زیاچ هێرشبه‌ری مه‌غریبی یانه‌كه بفرۆشێت كه ئێستا له لایه‌ن یانه‌ی ئه‌یسی میلان داوا كراوه و ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری تیمۆ ڤێرنه‌ری ئه‌ڵمانیش بێت به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هیچ داواكاری و كڕیارێكی له‌سه‌ر نییه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئینگلیزی بێت، ئامانجی سه‌ره‌كی چێڵسی له‌م هاوینه رۆمیلۆ لوكاكۆیه و له 24 كاتژمێری رابردووشه‌وه مێسیش هاتووه‌ته نێو پلانه‌كانی یانه له‌نده‌نییه‌كه.