وەزارەتی تەندروستی ئامارێکی نوێی کۆرۆنای ئاشکرا کرد

11 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

K24 – هەولێر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای ئاشکرا کرد و رایگەیاند، 11 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 52 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوونە و 614 تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19  ژمارە ( ٥٢٨ ) 

١. پشکنین: ( ١٠٥٠٢ پشکنینی نوێ)

•    ( ٣٠٨٣) هەولێر

•    ( ٢١٣١) سلێمانی

•    ( ٥١٣٥) دهۆك

•    ( ٠) هەڵەبجە

•    ( ٠) گەرمیان

•    ( ١٥٣) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ١٠٥٢ تووشبووی نوێ)

•    ( ٢٢٤) هەولێر

•    ( ١٣٢) سلێمانی

•    ( ٦٦٦) دهۆك

•    ( ٠) هەڵەبجە

•    ( ٠) گەرمیان

•    ( ٣٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: ( ٦١٤ چاکبوون)

•    ( ٢٢٨) هەولێر

•    ( ٢٢٦) سلێمانی

•    ( ١١٧) دهۆك

•    ( ٩) هەڵەبجە

•    ( ٣١) گەرمیان

•    ( ٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ١١ مردن)

•    ( ٦) هەولێر

•    ( ٢) سلێمانی

•    ( ٣) دهۆك

•    ( ٠) هەڵەبجە

•    ( ٠) گەرمیان

•    ( ٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١  (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٢٥٦٦٣٦٢          (٨٧٠٧٤٠ هەولێر، ٦٣٧٦١٢ سلێمانی، ١٠٤٠٥٧٦ دهۆك، ١٧٤٣٤ هەڵەبجە)

تووشبوون ٢٥١٠٧٨        (٧٢٩٤٩ هەولێر، ٨٠٢٤٧ سلێمانی، ٩٣٦٢٣ دهۆك، ٤٢٥٩ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٠٤٨٧٥          ( ٥٨٨٦٠ هەولێر، ٦٥٣٥١ سلێمانی، ٧٦٨٩٨ دهۆك، ٣٧٦٦ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر  ٤١٢٩٢   (١٢٧٦١ هەولێر، ١٢٦٩٨ سلێمانی، ١٥٥٠٥ دهۆك، ٣٢٨ هەڵەبجە)

مردن ٤٩١١            (١٣٢٨ هەولێر، ٢١٩٨ سلێمانی، ١٢٢٠ دهۆك، ١٦٥ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).

 وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٧ی ئاب ٢٠٢١