بۆ 300 دۆلار گه‌نجێكی عێراقی له دیمه‌شق كوژرا
كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن به‌هۆی 300 دۆلاره‌وه كوژراوه و داوای ئاشكراكردنی تاوانباران ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له تاوانێكی نادیار، گه‌نجێگی عێراقی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كوژرا، كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن به‌هۆی 300 دۆلاره‌وه كوژراوه و داوای ئاشكراكردنی تاوانباران ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گه‌نجه‌كه ناوی "مازن رازی"یه و دانیشتووی پارێزگای ئه‌نباڕه، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ددانه‌كانی ده‌چێته دیمه‌شق و 1300 دۆلاریشی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه، هه‌زار دۆلاری له چاره‌سه‌ركردن خه‌رج كردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی "جه‌ره‌مانه" له دیمه‌شق.
ئه‌حمه‌د تائی، خاڵی گه‌نجه كوژراوه‌كه راگه‌یاند، "چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا مازن چاره‌سه‌ری ددانی له دیمه‌شق وه‌رگرتووه، له داویین رۆژ (4ی ئه‌م مانگه) دێته‌وه شوقه‌كه‌ی، كه له كه‌سێكی عێراقی به‌كرێیگرتووه، ئه‌و كات په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵی كردووه و گوتی به‌یانی دێمه‌وه، دوای ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌كرده‌وه".
گوتیشی: "مازن 25 جار به چه‌قۆ لێیدراوه، ئێمه‌ی سه‌رسام بووین، چۆن رووداوێكی ئاوا رووده‌دات، له‌كاتێكدا ئه‌و له شوێنێك چۆڵ نه‌بووه".
خاڵی گه‌نجه كوژراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تاوانه‌كه نادیاره و روونییه، پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، چه‌ندین جار داوای یارمه‌تیمان كرد، رێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌مان ده‌ستپێكرد، كه داوای 7 هه‌زار دۆلاریان ده‌كرد، ئه‌م بڕیه پاریه‌ش بۆ ئێمه سه‌خته و نه‌مانتوانی دابینی بكه‌ین، به‌ڵام باڵیۆزخانه‌ی عێراق له سووریا ئه‌ركه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ و ته‌رمه‌كه‌مان گه‌ڕانده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان گوتیان جه‌سته‌ی قوربانییه‌كه‌مان به پارچه پارچه كراوی دۆزییه‌وه، پێده‌چێت باندێكی دزیكردن هێرشیان كردبێته‌سه‌ر و ئه‌ویش به‌رگری كردبێت.
كوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی پارێزگای ئه‌نباڕ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووست كرد، ئاماژه به‌وه كراوه، كه مازن به‌بێ دایك و باوك لای خاڵی گه‌وره كوراوه و ئێستا خاوه‌نی دوو منداڵه.
د.ی