"مێسی به‌ره‌و پاریس به‌ڕێكه‌وت"

لیۆنێل مێسی كاپتنی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا
لیۆنێل مێسی كاپتنی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا

میدیاكانی فه‌ره‌نسا به‌ خێرایی نوێترین ورده‌كاری زانیارییان له‌ باره‌ی رۆیشتنی لیۆنێل مێسی بۆ پاریس سانجێرمان بڵاوكرده‌وه‌ و هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ رێكه‌وتن كۆتایی.

دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له‌ بارسێلۆنا راگه‌یاند و نه‌یشارده‌وه‌ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له‌ گفتووگۆدایه‌.

پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ مێسی سبه‌ی ده‌گاته‌ پاریس و پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانی له‌و یانه‌یه‌ ده‌كات و رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ فه‌رمی به‌ میدیاكان و هانده‌ران ده‌ناسێندرێت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، پێگه‌ی  RMC Sportـی فه‌ره‌نسی جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مێسی به‌ ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس گه‌یشتووه‌ته‌ رێككه‌وتن و له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌ فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسا، پاریس سانجێرمان ئاماده‌كاری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی له‌به‌رده‌م تاوه‌ری ئیفڵ له‌ پاریس پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكان بكات.

لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 778 یاری كرد، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی تۆمار كرد، 10 نازناوی لالیگا، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا، ریكۆردی زۆرترین گۆڵ و زۆرترین هاتریك و زۆرترین گۆڵ به‌ لێدانی راسته‌وخۆ و خاوه‌نی زۆرترین ئاسیستی له‌و یانه‌یه‌ نووسییه‌وه‌.

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی