"مێسی به‌ره‌و پاریس به‌ڕێكه‌وت"
میدیاكانی فه‌ره‌نسا به خێرایی نوێترین ورده‌كاری زانیاری‌یان له باره‌ی رۆیشتنی لیۆنێل مێسی بۆ پاریس سانجێرمان بڵاوكرده‌وه و هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه گه‌یشتووه‌ته رێكه‌وتن كۆتایی.
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له بارسێلۆنا راگه‌یاند و نه‌یشارده‌وه له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له گفتووگۆدایه.
پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا ئاشكرای كردووه كه مێسی سبه‌ی ده‌گاته پاریس و پشكنینه پزیشكییه‌كانی له‌و یانه‌یه ده‌كات و رۆژی دووشه‌ممه به فه‌رمی به میدیاكان و هانده‌ران ده‌ناسێندرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی RMC Sportـی فه‌ره‌نسی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه مێسی به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسا، پاریس سانجێرمان ئاماده‌كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی له‌به‌رده‌م تاوه‌ری ئیفڵ له پاریس پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكان بكات.
لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 778 یاری كرد، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی تۆمار كرد، 10 نازناوی لالیگا، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی به‌ده‌ستهێنا، ریكۆردی زۆرترین گۆڵ و زۆرترین هاتریك و زۆرترین گۆڵ به لێدانی راسته‌وخۆ و خاوه‌نی زۆرترین ئاسیستی له‌و یانه‌یه نووسییه‌وه.