به‌غدا سبه‌ی كرده پشوو
پشووی سبه‌ی به بۆنه‌ی رۆژی سه‌ری ساڵی كۆچی مانگییه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ (1ی موحه‌ڕه‌می 1443ی كۆچی مانگی).
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، سبه‌ی دووشه‌ممه (9ی ئاب/ ئۆگستی 2021)ی كرده پشوو.
پشووی سبه‌ی به بۆنه‌ی رۆژی سه‌ری ساڵی كۆچی مانگییه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ (1ی موحه‌ڕه‌می 1443ی كۆچی مانگی).
رۆژمێری كۆچی مانگی تایبه‌ته به جیهانی ئیسلامی و مه‌به‌ست له كۆچی ده‌ستنیشانكردنی رۆژی كۆچی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه. بۆ رۆژ و مانگه‌كانیش پشت حسابی ده‌ركه‌وتن و نیشتنی مانگ ده‌به‌سترێت.
هاوكات دیوانی وه‌قفی سوننه، كه سه‌رپه‌رشتی كاروباری ئاینی مه‌زهه‌بی سوننه له عێراق ده‌كات، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی موحه‌ڕه‌م و سه‌ری ساڵی كۆچییه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سعوودییه وه‌ك ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ئاینی ئیسلام سبه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێی كۆچی ده‌ستنیشان كرد.
مێژووی كۆچی مانگی له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی دووه‌می راشیدین، عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ده‌ستنیشان كراوه و له‌و كاته‌وه تا ئێستا كاری پێده‌كرێت و رۆژمێری سه‌ره‌كی خیلافه‌ته‌كانی راشیدین، ئه‌مه‌وی، عه‌باسی بووه.