فالح فەیاز: پێویستە ئەزموونی سوپای پاسداران لە عێراق تاقی بکەینەوە
فەرماندەی سوپای پاسداران: حەشدی شەعبی رێکخراوێکی جیهادییە
K24 - هەولێر
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی نیازی وایە ئەزموونی سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق دووبارە بکاتەوە.
لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە تاران، فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی نیازی خۆی بۆ دووبارەکردنەوەی ئەزموونی سوپای پاسدارانی لە عێراق ئاشکرا کرد.
لەلای خۆشییەوە سەلامی، حەشدی شەعبی بە رێکخراوێکی جیهادی ناوبرد و گوتی "ئێمە قسەی خۆمان لە گۆڕەپانی شەڕ دەکەین، لایەنی سیاسی راستەقینەش ئەوەیە هێزی لە گۆڕەپان هەبێت".