رۆناڵد كومان هه‌واڵێكی ناخۆشی پێگه‌یشت

بارسێلۆنا پێکرانی سێرخیۆ ئاگوێرۆی راگەیاند و ئەگەر هەیە تاکو مانگی 11 نەگەڕێتەوە یاریکردن، به‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی 10 هه‌فته له یاریكردن داده‌بڕێت.
بارسێلۆنا بەر لە یارییەکەی بەرامبەر یوڤێنتۆس لە جامی خوان گامبەر رایگەیاند هەریەکە لە سێرخیۆ ئاگوێرۆ و لێنگلێت تووشی پێکان بوونە، هێمای بۆ ئەوە کردووە لێنگلێت پێکانەکەی سووکە و بە زوویی دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر هەیە ئاگوێرۆ بۆ ماوەیەکی درێژ دووربکەوێتەوە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جێرارد مۆرینۆی رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو ئاشکرای کردووە ئاگوێرۆ نزیکەی سێ مانگی پێویستە تا دەگەڕێتەوە یاریگاکان و تاکو مانگی یازدە ناتوانێت یاریی بۆ بلاوگرانا بکات.
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مان سیتی كۆتایی هات و به به‌های 18 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا.
