پاریس سانجێرمان له پێناو مێسی ئه‌م 10 یاریزانه ده‌فرۆشێت

به گوێره‌ی میدیاكان، پاریس سانجێرمان له پێناو رزگاربوون له یاسای دارایی خاوێن، 10 یاریزانی یانه‌كه‌ی بۆ كڕینی لیۆنێل مێسی ده‌فرۆشێت.
پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه، كه پاریس سانجێرمان بڕیاری كۆتایی داوه و كلیان مباپێ نافرۆشێت و ده‌یه‌وێت له پاڵ مێسی و نێیمار خه‌ونی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ بۆ ئه‌م وه‌رزه بهێننه دی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كارگێری پاریس سانجێرمان بڕیاری داوه ماورۆ ئیكاردی و ئاندێر هێرێراش له یانه‌كه بهێڵێته‌وه، به‌ڵام 10 یاریزان ناویان له‌و لیسته‌دا هه‌یه كه پۆچیتینیۆی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ هاوسه‌نگی دارایی له پاریس بڕۆن.
عه‌بدۆ دیالۆ، تیلۆ كێرێر، ئیدریسا گوانا و رافینها له نێو ئه‌و یاریزانانه‌ن كه ده‌بێت له‌م هاوینه له پاریس بڕۆن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، هێشتا كارگێری پاریس ناسنامه‌ی 6 یاریزانه‌كه‌ی دیكه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ ئه‌م وه‌رزه، ڤیناڵدۆمی هۆڵه‌ندی، سێرخیۆ رامۆسی ئیسپانی، دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئیتاڵی به گرێبه‌ستێكی ئازاد و خۆڕایی گواسته‌وه، ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی به‌رگریكاریشی به 57 ملیۆن پاوه‌ند له ئینته‌ر میلان كڕی، پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی رابگه‌یه‌نێت.