وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا مردنی 19 كه‌س و تووشبوونی زیاتر له 2 هه‌زار و 500 كه‌س راگه‌یه‌ندرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووكشهممه (9ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه (2) هه‌زار و (543) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (19) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (13) هه‌زار و (102) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (736) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره (530)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: