76 ساڵ به‌سه‌ر بۆردومانی ناووكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ناكازاكی تێده‌په‌ڕێت
له‌و هێرشه‌دا ئه‌مه‌ریكا 74 هه‌زار منداڵ و ژن و به‌سه‌ڵاچووان و هاووڵاتیانی دانیشتووی شاره‌كه‌ی به ته‌واوی كۆمه‌ڵكوژ كرد.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ژاپۆنییه‌كان یادی 76 ساڵه‌ی هێرشی ئه‌مه‌ریكایان به بۆمبی ناووكی بۆ سه‌ر شاری ناكازاكی كرده‌وه.
له شه‌ڕی دووه‌می جیهاندا و رۆژی (9ی ئاب/ ئۆگستی 1945)، ئه‌مه‌ریكا به بۆمبی ناووكی له كاتژمێر (11:02) خوله‌كی پێش نیوه‌ڕۆدا شاری ناكازاكی ژاپۆنی بۆردومان كرد.
ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا كوژرانی زیاتر له 74 هه‌زار منداڵ و ژن و به‌سه‌ڵاچووان و هاووڵاتیانی دانیشتووی شاره‌كه‌ی به ته‌واوی كۆمه‌ڵكوژ كرد.
هێرشه‌كه دوای سێ رۆژ هات له‌و هێرشه ناووكییه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردییه سه‌ر هێرۆشیما و له ئاكامیدا 104 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به هۆی كۆرۆناوه ئه‌مه دوو ساڵه یادی ئه‌و كاره‌ساته‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یانیدا هێناوه، به مه‌راسیمی گه‌وره ناكرێته‌وه و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له مه‌راسیمه‌كه به‌شدار ده‌بن، سنوورداره.
یادی ئه‌مساڵ دوای ئه‌وه دێت په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ناووكی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئیسرائیل، رووسیا، چین، هیندستان، پاكستان و كۆریای باكوور، كه سه‌رجه‌میان چه‌كی ناووكییان هه‌یه په‌یماننامه‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه و ئاماده نین واژووی بكه‌ن.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس