له ئێران رۆژانه سه‌رووی 40 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا ده‌بن
له ئێران ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته 4 ملیۆن و 199 هه‌زار و 537 كه‌س.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژانه له ئێران، زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا ده‌ستنیشان ده‌كرێن و له 24 كاتژمێری رابردووش‌دا 40 هه‌زار و 808 كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و 588 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی نوێترین ئامار، له ئێران ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته 4 ملیۆن و 199 هه‌زار و 537 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران رایگه‌یاندووه، له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا 94 هه‌زار و 603 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
نادر توكلی، جێگری به‌ڕێوبه‌ری ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رایگه‌یاند، له كۆی زیاتر له 80 ملیۆن هاووڵاتی ئێران، به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوون و مردن له ئاستی وڵاتانی ناوچه‌كه له ئێران تۆمار كراوه.
به‌رپرسانی ته‌ندرووستی ئێران، ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ی ئێستا رووده‌دات شه‌پۆلی پێنجه‌می كۆرۆنایه و نازانرێت كه‌ی ده‌گاته لوتكه و ده‌ست به دابه‌زین له رووی ژماره‌ی مردن و تووشبوونه‌وه ده‌كات.
له ئێران تا ئێستا 3 ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س له كۆی 83 ملیۆن دانیشتووی وڵاته‌كه دوو ژه‌می پێكوته‌ی كۆرۆنایان لێدراوه.
ئێرانییه‌كان زۆرتر پێكوته‌ی به‌ره‌كه‌ی درووستكراوی خۆیان به‌كارده‌هێنن و هه‌ریه‌ك له سپۆتنیك، سینۆفارم، به‌هارات، ئه‌سترازینیكا/ ئۆكسفۆردیشان به‌كار هێناوه.
حاڵی حازر، 448 شارۆچكه‌ی ئێران له هێڵی سووری مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادان، ئه‌مه‌ش زۆرترین ژماره‌ی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونه، كه له سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه تا ئێستا بكه‌ونه ژێر هێڵی سوور.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس