بارسێلۆنا دوایین ئۆفه‌ر ده‌خاته به‌رده‌ستی مێسی
دوا هه‌وڵی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی مێسی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی میدیاكانی كاتالۆنیا، بارسێلۆنا دوایین ده‌سته‌واره و ئۆفه‌ری خۆی ده‌خاته به‌رده‌م مێسی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی جیهان و یانه‌كه له ریزی بارسێلۆنا بهێڵێته‌وه.
به‌رنامه‌ی "لاپۆرتێرا" كه له كه‌ناڵی "بیڤیتی"ی كه‌ته‌لۆنی په‌خش ده‌كرێت، له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، بارسێلۆنا وه‌ك دوایین هه‌وڵ ئۆفه‌رێك ده‌خاته به‌رده‌م مێسی، بۆ ئه‌وه‌ی له یانه‌كه بمێنێته‌وه.
به گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه، بارسێلۆنا رایگه‌یاندووه، هێشتا بژارده‌ی ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م ماوه بۆ ئه‌وه‌ی مێسی بگه‌ڕێننه‌وه ریزی یانه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو رۆژ به‌سه‌ر ماڵئاوایی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له یانه‌كه تێپه‌ڕیوه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، ئه‌ركی گفتوگۆكردن له باره‌ی مانه‌وه‌ی مێسی، خراوه‌ته به‌رده‌ستی ڤیران ریڤیتهری به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش، رۆژنامه‌ی ئۆلێی ئه‌رجه‌نتینیش له راپۆرتێكدا ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بارسێلۆنای پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه مێسی هێشتا له ئیسپانیایه و ئه‌و وڵاته‌ی به‌جێنه‌هێشتووه.
ئ. م