مێسی له دوای خۆی 6 ریكۆردی به‌جێهێشت كه نه‌یتوانی بیشكێنێت
لیۆنێل مێسی بارسێلۆنای جێهێشت و له‌دوای خۆی كۆمه‌ڵێك ریكۆرد به‌جێماوه كه لیۆ نه‌یشكاندبوو له‌وانه به‌شداریكردن له زۆرترین وه‌رز له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا و ئه‌نجامدانی زۆرترین یاریی له لالیگا و تۆماركردنی زۆرترین گۆڵ له شای ئیسپانیان.
لیۆنێل مێسی دوای به‌سه‌ربردنی زیاتر له 184 هه‌زار كاتژمێر له بارسێلۆنا و شكاندنی زۆرێك له ریكۆرده‌كانی یانه ته‌مه‌ن 121 ساڵییه‌كه هێشتا كاتژمێری زیاتری پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی دیكه له ریكۆرده‌كانی ئیسپانیا و ئه‌وروپا و لالیگا بشكێنێت.
مێسی به به‌شداریكردن له یه‌ك یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی بارسێلۆنا دوای چاڤی هێرناندێز و كارلێس ریكساش ده‌بووه سێیه‌مین یاریزان 17 وه‌رز له بارسێلۆنا بمێنێته‌وه، به‌ڵام مێسی ئه‌و ریكۆرده‌ی نه‌شكاند و ته‌نیا 16 وه‌رز یاریی بۆ بارسێلۆنا كرد.
مێسی به درێسی بارسێلۆنا له لالیگا 520 یاریی كرد، هێشتا چوار وه‌رزی دیكه‌ی پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی زوبیزارێتا بشكێنێت كه زارێتا 622 یاریی له لالیگا ئه‌نجامداوه.
ئه‌گه‌رچی مێسی له مێژووی بارسێلۆنا بووه یه‌كه‌مین یاریزان زۆرترین ناسناو بۆ یانه‌كه بباته‌وه، به‌ڵام هێشتا دوو ناسناوی دیكه‌ی پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی خینتۆی ئه‌فسانه‌ی ریال مه‌درید به 12 ناسناوی لالیگا یه‌كسان بكاته‌وه كه مێسی 10 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی ئیسپانی.
لیۆنێل مێسی 35 ناسناوی بۆ بارسێلۆنا بردووه‌ته‌وه ته‌نیا یه‌ك ناسناو له یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ریكۆردی رایان گیگزی یاریزانی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد دوور بوو كه گیگز به 36 ناسناو زۆرترین ناسناوی له‌گه‌ل یانه‌یه‌ك به‌ده‌ستهێناوه.
مێسی له جامی شای ئیسپانیا توانیویه‌تی 56 گۆڵ تۆمار بكات، به‌ڵام جۆسێپ سامیتییه‌ی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید به تۆماركردنی 69 گۆڵ هێشتا گۆڵكاری مێژوویی جامی شای ئیسپانیایه و مێسی نه‌یتوانی ئه‌و ریكۆرده بشكێنێت.
مێسی ته‌نیا دوو یاریی پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی چاڤی هێرناندێز له به‌شداریكردن له زۆترین یاریی چامپیۆنزلیگ یه‌كسان بكاته‌وه كه چاڤی له‌گه‌ڵ بارسا به‌شداری 151 یاریی چامپیۆنزلیگی كردووه.