ته‌ندروستی جیهانی: ده‌بێت ڤاكسین بۆ وڵاته هه‌ژاره‌كان دابین بكرێت
پێویسته سیاسییه‌كان و پیاوانی كار ڤاكسین بۆ وڵاتانی هه‌ژار دابین بكه‌ن
K24 – هەولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، داوای له وڵاتانی(G20) كرد، نه‌یه‌ڵن، جیاوازی له وه‌رگرتنی ڤاكسین، له نێوان مرۆڤایه‌تی، دروست بێت.
برووس ئیلوارد، به‌رپرسی خێرا بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤاكسین، له جیهاندا، ئاماژه‌یپێكرد، پێویسته جیهان له ئاست پێنه‌دانی ڤاكسین بۆ هه‌ژاران، شه‌رمه‌زار بن.
روونیشیكرده‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، رێگر ده‌بێت، له‌به‌رده‌م هه‌رسهێنانی ویژدانی مرۆڤایه‌تی، بۆ پێنه‌دانی ڤاكسین به هه‌ژاران و عه‌مباركردنی ڤاكسین، له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند.
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته سیاسییه‌كان و پیاوانی كار، ڤاكسین بۆ وڵاتانی هه‌ژار، دابین بكه‌ن، چونكه له داهاتوودا زیان به‌وانیش ده‌گه‌ینن.
ئاماژه‌شیپێكرد، وڵاتانی (G20) ده‌توانن بڕیار بده‌ن، كه ڤاكسین بۆ وڵاتانی هه‌ژار، دابین بكه‌ن، ئه‌وكات ئاستی وه‌رگرتنی ڤاكسین له جیهان، به‌رزده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان، تا ئێستا (4.5) ملیار، كه‌س له جیهان، ڤاكسینیان، وه‌رگرتووه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر وڵاتێك، به رێژه‌ی (%10)، ڤاكسین وه‌ربگرن، تا كۆتایی ساڵ، رێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین، له جیهان، ده‌گاته(70%).
سه‌رچاوه: الایلاف
ك.ب