ئه‌مه‌ریكا زه‌لكاوی عێراق بۆ ئێران به‌جێده‌هێڵێت
ئه‌سیل نوجێفی

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" رایگه‌یاند، دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێویسته وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی له باره‌ی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌وه بگه‌نه له‌یه‌ك تێگه‌یشتن. گوتیشی: هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌كرێت و كێشه‌كان له دوای هه‌ڵبژاردن روو له ته‌قینه‌وه ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئێران و توركیا له باره‌ی چاره‌نووسی په‌كه‌كه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌ده‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی و داواكاری عێراق بكه‌ن. له باره‌ی عێراقیشه‌وه گوتی: ئه‌مه‌ریكا زه‌لكاو بۆ ئێران به‌جێده‌هێڵێت.
پوخته‌ی گفتوگۆی بێژه‌ری دیاری كوردستان 24 فه‌رهاد ره‌سووڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌سیل نوجێفی:
كوردستان 24: كێشه‌ی په‌كه‌كه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
ئه‌سیل نوجێفی: بێگومان په‌كه‌كه بوونی هه‌یه و كێشه‌یه و بابه‌ته‌كه له توانای عێراق ده‌رچووه، له ئاستی ئێران و توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت، ره‌نگه عێراقیش به‌شێك بێت له چاره‌سه‌ر. له‌و نێوه‌دا لایه‌نی كوردیی، ره‌نگه لایه‌نێك نه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ قسه له‌و باره‌یه‌وه ده‌كرێت، به تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا، له كۆتایی ئه‌مساڵ، ئێران و توركیا ره‌نگه قسه له‌سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به بێ ره‌چاوكردنی داواكاری عێراق، به‌غداش به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر.
كوردستان 24: پێت وایه هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا بكرێت.. ئایا هیچ ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر بكرێت؟
ئه‌سیل نوجێفی: تێبینیمان كردووه، له 2003ه‌وه تا ئێستا هیچ هه‌ڵبژاردنێك نه‌كراوه، گه‌ل پێی رازی بووبێت. لایه‌نه‌كان ناڕازی بوون، له كۆتاییدا ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت، ئه‌گه‌ر چی رێژه‌ی به‌شداری زۆریش نه‌بێت، وه‌ك هه‌ڵبژاردنی رابردوو. پێم وایه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ده‌كرێت. دوای هه‌ڵبژاردن چه‌ندین لایه‌ن ئه‌نجامه‌كان قبوڵ ناكه‌ن و ره‌نگه بڕژێنه شه‌قامه‌كان و جموجووڵ بكه‌ن و كاریگه‌ری درووست بكه‌ن و ره‌نگه شه‌ڕ و كێشه له نێوان گرووپه چه‌كدارییه‌كان درووست بێت.
هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌كرێت و دوای هه‌ڵبژاردن عێراق رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بێته‌وه، نه‌ك پێش هه‌ڵبژاردن.
كوردستان 24: باستان له هاتنه ناوه‌وه‌ی توركیا كردبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه؟
ئه‌سیل نوجێفی: من به‌م شێوه‌یه نه‌موتووه، به‌ڵام ده‌ڵێم، كاتێك ئه‌مه‌ریكا ده‌كشێته‌وه، ده‌بێت وڵاتانی ناوچه‌كه دۆخی ناوچه‌كه رێكبخه‌نه‌وه. ته‌نگژه‌یه‌ك له ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، پێم وایه وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌بێت خۆیان گفتوگۆ له ناو خۆیان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه.
ئێران و توركیا دوو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كین له عێراق و ناوچه‌كه. دوای ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت رۆڵی توركیا هه‌بێت له عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ریكا به‌ره به‌ره ناوچه‌كه جێده‌هێڵێت، بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
كوردستان 24: پرسیار: ئه‌گه‌ر توركیا بێت، شتێك ده‌مێنێته‌وه به ناوی عێراق؟
ئه‌سیل نوجێفی: پێم وا نییه له رووی سه‌ربازییه‌وه توركیا ده‌ستوه‌ردان بكات له عێراق، توركیا خۆی ئه‌وه‌ی ناوێت، به‌ڵام توركیا كاریگه‌ری ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا، به تایبه‌تی له رووی فشاری سیاسی و ئابووری و هێزی نه‌رمه‌وه.
چه‌ندین كێشه هه‌یه رووبه‌ڕووی ئێران بووه‌ته‌وه و پێویستی به گفتوگۆ هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان رووده‌دات.
پێشم وا نییه، توركیا له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق بكات.
كوردستان 24: ئایا كۆنگره‌ی به‌غدا مه‌به‌ست لێی چییه؟
ئه‌سیل نوجێفی: ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی كه بڕیاره ببه‌سترێت، ئه‌مه هه‌وڵێكی عێراقییه. دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێویسته كێشه‌كانی ناوچه‌كه له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. جه‌مسه‌ری قه‌ته‌ر و توركیا و له به‌رامبه‌ردا جه‌مسه‌ری ئێران پێویسته گفتوگۆ له باره‌ی كێشه‌كان بكه‌ن.
مه‌زنده‌ی من وایه ئێرانیش ده‌یه‌وێت له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران نییه ره‌وشه‌كه تێكبچێت و له ده‌ست ده‌ربچێت، چونكه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر كێشه‌كان له گرێژنه ده‌رچوون، ئێران زۆر زیانی به‌رده‌كه‌وێت و به‌رژه‌وه‌ندی ئێران له‌وه‌دایه دۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه و له كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت.
كوردستان 24: دوای هه‌ڵبژاردن پێكدادان له نێوان میلیشیا شیعه‌كان یان لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا درووست ده‌بێت؟
ئه‌سیل نوجێفی: به‌ڵێ ئه‌مه ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه. ئه‌گه‌ری پێكدادان و ململانێ هه‌یه و راسته ئێران كۆنترۆڵی گرووپه‌كانی كردووه، ئه‌وانیش خۆیان به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیان هه‌یه و ره‌نگه له ژێر كۆنترۆڵی ئێرانیش نه‌بێت. به‌رژه‌وه‌ندیان له گه‌نده‌ڵی و ناسه‌قامگیری هه‌یه، بۆیه شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه، گرژی و ئاڵۆزی رووبدات، ئه‌گه‌ر له‌یه‌كتێگه‌یشتنێكی هه‌رێمایه‌تی بۆ كێشه‌كان نه‌بێت.
كوردستان 24: له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان چاره‌نووسی عێراق به كوێ ده‌گات؟
ئه‌سیل نوجێفی: به مه‌زنده‌ی من ئه‌مه‌ریكا كاتێك له عێراق ده‌كشێته‌وه تا كۆتایی ساڵ، عێراق وه‌ك زه‌لكاوێك به‌جێده‌هێڵێت، كه ئێرانییه‌كان تێیدا مه‌له ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له 2003 ئێران كردی به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا. پێم وایه ئه‌مه‌ریكا هه‌مان شت ده‌كات له عێراقدا، كاتێك ده‌كشێته‌وه، ره‌نگه پشێوییه‌كی زۆر رووبدات. ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌و پشێوییه روو نه‌دات، ئه‌گه‌ر ئێران سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ره‌وشه، زۆر زیانی به‌رده‌كه‌وێت و ره‌نگه قورس بێت ره‌وشه‌كه وه‌ك خۆی لێ بێته‌وه.