کەشناسی رەوشی کەشوهەوای راگەیاند
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەهۆی زیادبوونی خێرای با تۆزێک سووک دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر و سلێمانی 41 و هەڵەبجە 42 و دهۆک 39 پلە، لە کەرکووک 45 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی با لەنێوان 15 تا 25کم دەبێت.