له جه‌زائیر دانیشتووانی گوندێك گه‌نجێكی بێ تاوانیان سووتاند
گه‌نجه‌كه‌یان له‌ده‌ست پۆلیس هێناوه‌ته ده‌ر و دوای لێدان به بۆكس و شه‌ق، ده‌یسووتێنن
K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئاگرێكی گه‌وره دارستانه‌كانی جه‌زائیری گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین هێكتار دارستان بوونه‌ته خه‌ڵووز و ژماره‌یه‌كی زۆریش ئاوه‌دانی چۆڵ كران.
به گوێره‌ی میدیا عه‌ره‌بی و جه‌زائیرییه‌كان، دانیشتووانی ناوچه‌ی "تیزی وزو"، به‌تۆمه‌تی سووتاندنی دارستانه‌كان، گه‌نجێكیان له‌ده‌ست پۆلیس هێناوه‌ته ده‌ر و به زیندوێتی ئاگریان تێبه‌رداوه و سووتاندوویانه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه ئه‌و گه‌نجه بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری و یارمه‌تیدانی خه‌ڵكه‌كه چووه‌ته ناوچه‌كه و خۆیشی چالاكوانی ژینگه و میوزیكژن بووه.
به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی جه‌زائیر تا ئێستا 69 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 20یان سه‌ربازن بۆ هاوكاری و رزگاركردنی گیانی هاووڵاتیان چوونه‌ته شوێنه‌كه.
گرته ڤیدیۆیی ساتی كوشتنی ئه‌و گه‌نجه كه ناوی "جه‌مال بن ئیسماعیل"ـه، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی بڵاوبووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش رووداوه‌كه له شاری "ئه‌ربه‌عا نایت ئیراثن" روویداوه، كه یه‌كێكه له ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی ئاگره‌كه له ویلایه‌تی "تیزی وزو".
سه‌رچاوه لۆكاڵییه‌كانی جه‌زائیر، باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا دانیشتووانی ناوچه‌كه گه‌نجه‌كه‌یان گرتووه و زۆریان لێداوه و ویستوویانه بیكوژن، به‌ڵام دواتر پۆلیس له‌به‌رده‌ستی ده‌رهێناون، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی پۆلیس بۆ پارێزگاریكردن له ژیانی ئه‌و گه‌نجه، به‌ڵام دیسان گه‌نجانی تووڕه‌ی ناوچه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و گه‌نجه‌كه‌یان سووتاندووه و رووداوه‌كه‌ش به ڤیدیۆ بڵاوبووه‌ته‌وه.
ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته باكووری وڵاتی جه‌زائیر و نزیك كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، كه وه‌ك پشتێنێكی سه‌وزایی ژینگه‌یی وڵاتی جه‌زائیر كار ده‌كات.