ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی "گرنگ"ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته دزران
وه‌زاره‌ته‌كه‌یان رووبه‌ڕووی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی بووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ستا سكایسگریت، گه‌وره راوێژكاری سه‌رۆكی لیتوانیا بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، رایگه‌یاند، به‌ڵگه‌نامه‌ی زۆر گرنگی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دزراوون.
ئه‌و راوێژكاره، له لێدوانێكدا بۆ ده‌سته‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی لیتوانیا روونیكردووه‌ته‌وه، دزرانی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه گرنگانه ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌ی ئاژاوه‌گێڕی و خۆپیشاندان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڕه‌مه‌كیانه نه‌بووه و به وردی كاری له‌سه‌ر كراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان رووبه‌ڕووی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی بووه‌ته‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له نزیك باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی لیتوانیا خۆپیشاندان كرا و خۆپیشاندانه‌كه به ئاراسته‌ی ئاژاوه‌گێڕی رێڕه‌وی گۆڕدرا.
به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌كه، دژایه‌تیان بۆ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا ده‌رده‌بڕی.
پۆلیس رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ره‌كان بوویه‌وه و 26 كه‌سیان لێ ده‌ستگیر كرا.
سه‌رچاوه: RT