به‌ڕێوه‌به‌ری پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان: قه‌ره‌جه‌كان خاوه‌نی كولتووری خۆیانن
K24 – هەولێر:
ئه‌میر عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان، له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به مێژووی قه‌ره‌جه‌كان له هه‌رێم، بۆ كوردستان 24، رایگه‌یاند، قەرەجەکان، لە ناو کۆمەڵگەی عێراقیدا، تایبەتمەندی خۆیانیان هەیە، لە هەرێمی کوردستانیش بە هەمان شێوە، خاوه‌نی کولتووری خۆیانن.
راشیگه‌یاند، قەرەجەکان، چەند هەزار خێزانێک دەبن، بەسەر شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشبوون، هەرچەندە بەشێک لە قەرەجەکان، بە هۆی تێکەڵاویان بەلایەنی کۆمەڵایەتی، ژن و ژنخوازیەوە، لەگەڵ خێڵ و عەشیرەت و هۆزەکانه‌وه، شوناسی قەرەج بوونیان لەدەستداوە و بوون بە بەشێک لە کۆمەڵگەی عێراقی.
روونیشیكرده‌وه، لە لایەکی دیكه‌وه، بەشێکی زۆریان، پارێزگاریان لە قەرەجبوونی خۆیان کردووە، دابونەريت و تایبەتمەندیەتی خۆیانیان، پاراستووە.
ئاماژه‌شیپێكرد، قەرەجەکان بە شێوەیەکی گشتی، بەوە ناسراون، زیاتر کۆچەرین، زۆر جاریش تێکەڵ دەکرێن لە نێوان (دەوارنشیین و رەشماڵنشینەکانی گەرمیان و کويستان).
روونیشیكرده‌وه، قەرەجەکان، دابونەریتی خۆیان پێڕه‌و دەکەن، بۆمانەوە و بەردەوام بوونیان لە ژیان.
گوتیشی، ئێستا چەندين خێزانی قه‌ره‌ج، له هه‌رێمی كوردستان، نيشتەجێن، وەک هه‌رخێزانێکی دیكه، ژیانیان دەگوزەرێنن، له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش، وه‌ك هه‌ر كه‌مینه‌یه‌كی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری، رێزیان لێده‌گیرێت و ته‌واوی مافه‌كانیان پێده‌درێت و ده‌پارێزرێن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌پێی بنه‌ما و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌ماکانی (زمان، ئایین و كولتوور)، قه‌ره‌جه‌كان جیا ده‌كرێنه‌وه، كه پێویسته هه‌موو مافێكیان بۆ دابین بكرێت، له‌هه‌ر هه‌موو مه‌راسیمه ئایینییه‌كانی دیكه‌دا، هاوشێوه‌ی پێكهاته‌كانی دیكه، بانگهێشت ده‌كرێن و رێزیان لێده‌گیرێت.
ك.ب