رۆژنامه‌یه‌كی رووسی: به‌غدا ره‌وته دژه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆده‌كاته‌وه
عێراق هه‌وڵده‌دات ئه‌و ناكۆكیانه كه‌م بكاته‌وه هه‌روه‌ها وڵاته‌كه‌ی نه‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێی ناوچه‌یی
K24 – هەولێر:
ئیگۆر سۆبۆتین، له رۆژنامه‌ی نیزافیسیمایا گازیته، كه رۆژنامه‌یه‌كی رووسییه، رایگه‌یاند، به‌غدا، ره‌وته دژه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كۆده‌كاته‌وه.
راشیگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی، خه‌ریكی ئاماده‌كردنی لووتكه‌یه‌كی فراوانن، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی وڵاتانی دژ، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن، وڵاته ناكۆكه‌كان، بگه‌ن به، رێكه‌وتنێك.
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی، هه‌ر یه‌ك له سعودیه، توركیا، ئێران و سووریا، بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی كه عێراق به نیازه له كۆتایی ئه‌م مانگه له به‌غدا به‌ڕێوه‌ی ببات، بانگهێشت، كراون.
روونیشیكرده‌وه، عێراق هه‌وڵده‌دات، ئه‌و ناكۆكیانه كه‌م بكاته‌وه، هه‌روه‌ها وڵاته‌كه‌ی نه‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێی ناوچه‌یی.
ئاماژه‌شیپێكرد، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له واشنتن، زۆر به ئاشكرایی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، له داهاتوودا، عێراق رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێرێت بۆ نزیككردنه‌وه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
نووسه‌ر ده‌شڵێت، زۆرێك له‌م وڵاتانه، به نێوه‌ندگیری عێراق، له یه‌كتری نزیك بوونه‌ته‌وه، به‌و به‌ڵگه‌ی، سه‌عید خه‌تیب زاده، نوێنه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پێشتر رایگه‌یاندووه، خه‌ریكه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعودیه ئاسایی ده‌بێته‌وه، جیا له‌وه‌ش، سعودیه خه‌ریكی نزیكبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سووریا، جیا له ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و سووریا.
ده‌شڵێت، په‌یوه‌ندی نێوانی توركیا و سعودیه، ئاسایی نیه، ئاماژه ئابوورییه‌كان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن، كه جه‌نگێكی رانه‌گه‌ینراو له‌نێوانی ئه‌و دوو وڵاته، هه‌یه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ك.ب