ئومێد خۆشناو: سه‌رۆكی حكومه‌ت رایسپاردووین ئاو بۆ ماڵ به ماڵی هه‌ولێر دابین بكه‌ین
هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كێشه‌ی ئاوی هه‌بێت، به زووترین كات په‌یوه‌ندی بكات به شاره‌وانییه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی به وردی چاودێری ره‌وشی بێئاوی له هه‌ولێر ده‌كات و رایسپاردووین، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئاو بۆ ماڵ به ماڵی هاووڵاتیان دابین بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ژووری تایبه‌ت به وشكه‌ساڵی له پارێزگای هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، پارێزگاری هه‌ولێر، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
پارێزگاری هه‌ولێر، گوتی: هۆكاری كێشه‌ی بێ ئاوی هاتنی لافاو بووه له باكووری كوردستان و باران بارینی ناوچه كوێستانییه‌كان بووه.
گوتیشی: ئاستی ئاوی هه‌ولێر دابه‌زیوه بۆ 670 مه‌تر و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: ئێستا ئێمه له قۆناغی كۆنترۆڵكردنی ره‌وشی وشكه‌ساڵین و له كۆبوونه‌وه‌ی ژووری وشكه ساڵی چه‌ند بڕیارێكمان دا.
له باره‌ی بڕیاره‌كانه‌وه گوتی: 523 بیر نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه، سووته‌مه‌نی و كاره‌بایان بۆ دابین ده‌كرێت و له هه‌ندێك شوێن پێویست به هه‌ڵكه‌ندنی بیری نوێ هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ كۆنترۆڵكردنی ره‌وشه‌كه دانراون، بۆ لابردنی زێده‌ڕۆیی سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه. له سبه‌یه‌وه هه‌ڵمه‌تی لابردنی زێده‌ڕۆیی ده‌ست پێده‌كات و رێگری له به فیڕۆدانی ئاوی خواردنه‌وه ده‌كرێت و رێكاری یاسایی دژی پێشێلكاران ده‌گرینه به‌ر.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لیژنه‌یه‌كی دیكه‌ی هونه‌ری درووست كراوه، بۆ ده‌ستنیشانكردنی كێشه ته‌كنیكییه‌كان و به سه‌رجه‌م تیمه‌كانی راگه‌یاندووه، تا ماڵێكی هه‌ولێر بێ ئاو بن، كه‌س بۆی نییه بخه‌وێت.
ئومێد خۆشناو روونیشیكرده‌وه، لیژنه‌یه‌ك به سه‌رپه‌رشتی قائیمقام و شاره‌وانییه‌كان پێكهێنراوه بۆ دابینكردنی ئاوی ماڵان له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كێشه‌ی ئاوی هه‌بێت، به زووترین كات په‌یوه‌ندی بكات به شاره‌وانییه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یه‌وه و به تانكه‌ر ئاوی بۆ دابین ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به خه‌مخۆری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌و پرسه، ئومێد خۆشناو گوتی: خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت، رێزدار مه‌سرور بارزانی به وردی چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كات و ئێمه‌ی راسپاردووه ئه‌ركی خۆمان راپه‌ڕێنین و به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ ده‌گرین و ئه‌ركی ئێمه‌یه كێشه‌ی ئاوی ماڵان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ئاو بۆ ماڵ به ماڵی هه‌ولێر دابین بكه‌ین.

دووپاتیشیكرده‌وه، له سبه‌یه‌وه هه‌ڵمه‌تی لابردنی زێده‌ڕۆیی سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه ده‌ست پێده‌كات و رێكاری یاسایی دژی سه‌رپێچیكاران ده‌ستپێده‌كات.
له باره‌ی موختاره‌كه‌وه، كه له تۆماره ڤیدیۆییه‌كان ده‌ركه‌وتووه، به‌وه تۆمه‌تباره بێ رێزی به هاووڵاتیان كردووه، ئومێد خۆشناو گوتی: رێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ین، بێڕێزی به خه‌ڵك بكات. نه‌ك موختار هیچ به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت بۆی نییه بێڕێزی به هاووڵاتیان بكات.
گوتیشی: رێكاری یاسایی دژی ئه‌و موختاره ده‌گیرێته به‌ر و دوو سكاڵای له دژ تۆمار كراوه و دوای ئه‌وه رێكاری كارگێڕیش له دژی ده‌گرینه به‌ر و رێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ین سوكایه‌تی و بێڕێزی به خه‌ڵكی هه‌ولێر بكات، چونكه خه‌ڵكی هه‌ولێر زۆر ته‌حه‌مولیان كردووه و ئێمه‌ش له ئاستی ئه‌و ماندووبوونه‌ی ئه‌واندا ده‌بین.

سه‌باره‌ت به ره‌وانه‌كردنی هه‌زار تانكه‌ر ئاو بۆ هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو گوتی: ئه‌وه بۆ بانگه‌شه‌یه و ئه‌و بابه‌ته راست نییه و ره‌نگه هه‌زار ده‌به ئاویان دابه‌ش كردبێت، به‌ڵام هه‌رگیز هه‌زار تانكه‌ر ئاویان نه‌ناردووه و ئه‌گه‌ر شتێكی واش بوایه ئه‌وا ریزی تانكه‌ره‌كان هه‌موو رێگه‌كه‌ی پێویست بوو.