چوار كاتیۆشا ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له باشیك كران
مووشه‌كه‌كان له نزیك گوندی "جێبران" كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له باشیك ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له ناوچه‌كه كران.
ئێواره ئه‌مڕۆ چوار كاتیۆشا ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای توركیا له باشیك كران.
به گوێره‌ی زانیاری كوردستان 24، مووشه‌كه‌كان له نزیك گوندی "جێبران" كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و هیچ زیانێكیان لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و چوار كاتیۆشایه له ناوچه‌ی شه‌لالاتی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای توركیا كراون.
پێشتریش چه‌ند جارێك، هێرشی مووشه‌كی كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه‌ی سوپای توركیا، كه له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی داعشدا له ناوچه‌ی باشیك دایمه‌زراندووه.
له مانگی نیسانی رابردوودا، هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر بنكه‌كه و سه‌ربازێكی توركیا كوژرا.
گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی لایه‌نگری ئێران له سنووری شنگال و پارێزگای نه‌ینه‌وادان و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه رێگه به مانه‌وه‌ی سوپای توركیا له ناوچه‌كه بده‌ن.
گرووپی چه‌كداری "ئهسحابولكههف، له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رپرسیارێتی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆ.
ئێران و توركیا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ره‌وشی ناوچه‌كانی سنووری شنگال و نه‌ینه‌وا بۆچوونیان جیاوازه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون.
ئێران له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی رێگه‌ی تاران – به‌غدا – مووسڵ – دیمه‌شق – به‌یروت دایه و توركیاش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه له سنووری شنگال و پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كات.