ئه‌مه‌ریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له كابول چۆڵ ده‌كات
له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو سه‌ربازه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارازای نێو ده‌وڵه‌تی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، (3000) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، به‌خێرایی له كابول بڵاوه پێكرد، بۆ پاراستنی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له پایته‌ختی ئه‌فغانستان، له‌كاتی چۆڵكردنی.
راشیگه‌یاند، ئه‌م جووڵه‌ی پنتاگۆن، بۆ چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی، له كابول، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌و شاره خه‌ریكه بكه‌وێته ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان.
جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، چه‌ندین سه‌ربازی پیاده بڵاوه‌یان پێكراوه، كه تا ئێستا بۆ پارێزگاریكردن له سه‌ركرایه‌تی ناوه‌ندی، سوپای ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌فغانستان، ماونه‌ته‌وه، .
راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی (48) كاتژمێری داهاتوو، سه‌ربازه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارازای، نێو ده‌وڵه‌تی.
روونیشیكرده‌وه، پنتاگۆن فڕۆكه‌خانه‌ی كابول بۆ هێرشی ئاسمانی، دژی چه‌كدارانی تاڵیبان، به‌كار ناهێنێت.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئه‌و هێزه، بۆ پاڵپشتی وشكانی و ئاسمانی ده‌بێت، تا باڵیۆزخانه چۆڵ ده‌كرێت و كارمه‌ندان ده‌گوازرێنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان.
پێشتریش ئه‌مه‌ریكا داوای له هاووڵاتیانی كرد، كه به زووترین كات ئه‌فغانستان جێبێڵن.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوره
ك.ب