تاڵیبان ویلایه‌تێكی دیكه‌ی كۆنترۆڵ كرد
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌ته‌كه و فه‌رمانده‌ی پۆلیس هاتوونه‌ته پاڵ هێزه‌كانی تاڵیبان
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، شاری پل عه‌له‌می ستراتیژیان له سه‌نته‌ری ویلایه‌تی لوگری هه‌ڵكه‌وتوو له ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ كردووه.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی ره‌سمی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان له تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌كانی تاڵیبان شاری ترین كوت و سه‌نته‌ری ویلایه‌تی ئهروزگانیان كۆنترۆڵ كردووه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌ته‌كه و فه‌رمانده‌ی پۆلیس هاتوونه‌ته پاڵ هێزه‌كانی تاڵیبان.