به‌رپرسێكی ئه‌فغانستان: ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا به‌جێی هێشتین
جیهان ئاگاداره، كه ئه‌مه‌ریكا ئێمه‌ی به ته‌نیا به‌جێهێشت.
K24 – هه‌ولێر:
فاتیمه گه‌یلانی، ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری حكومه‌تی كابوڵه و رایگه‌یاند، جیهان ئاگاداره، كه ئه‌مه‌ریكا ئێمه‌ی به ته‌نیا به‌جێهێشت.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی RTی رووسیی، گه‌یلانی گوتی: شه‌ڕی ئه‌فغانستان 43 ساڵه به‌رده‌وامه. ئه‌و وڵاته بێ وه‌ستان ده‌سووتێت. چه‌ند ساڵێكی كه‌م بوو، ده‌نگی شه‌ڕ تا راده‌یه‌ك كپ كرابوو.
گوتیشی: تازه ئێمه بایه‌خ به‌وه ناده‌ین ئه‌مه‌ریكا چۆن بیر ده‌كاته‌وه، گرنگی به‌وه ده‌ده‌ین خه‌ڵكی ئه‌فغانستان چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه و ئێمه پێویستمان به چاره‌سه‌ری سیاسیی بۆ كێشه‌كانمان هه‌یه.
دوێنێ پرۆسه‌ی دانووستان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌فغانستان به به‌شداری رووسیا، ئه‌مه‌ریكا و چین و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه له ده‌وحه به‌ڕێوه‌چوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، داوا كرابوو، به په‌له شه‌ڕ و هێرشكردنه سه‌ر كابووڵ و شاره‌كانی دیكه رابگیرێت.
به‌شداران راشیانگه‌یاندبوو، دان به هیچ حكومه‌تێكدا نانێن، كه به شه‌ڕ و هێزی سه‌ربازی هاتبێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
له نوێترین هه‌واڵیشدا، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، شاری پل عه‌له‌می ستراتیژیان له سه‌نته‌ری ویلایه‌تی لوگری هه‌ڵكه‌وتوو له ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ كردووه.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی ره‌سمی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان له تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌كانی تاڵیبان شاری ترین كوت و سه‌نته‌ری ویلایه‌تی ئهروزگانیان كۆنترۆڵ كردووه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌ته‌كه و فه‌رمانده‌ی پۆلیس هاتوونه‌ته پاڵ هێزه‌كانی تاڵیبان.