حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 4 ملیار دینار بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و کەم ئاوی خەرج دەکات

وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن له‌سه‌ر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ خه‌رج كرا

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 4 ملیار دینار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی له‌ هه‌رێمی كوردستان خه‌ج ده‌كات.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری:

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە هەرێمی کوردستان وەکو هەنگاوی یەکەم خەرج کرد.

ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگاکان خەرج دەکرێت بەمشێوەیەی خوارەوە:

1-  پارێزگای هەولێر 925 ملیۆن دینار.

2- پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین یەك ملیار دینار.

3- پارێزگای دهۆك 575 ملیۆن دینار.

هەر بۆ هەمان بابەت حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەم ئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر خەرج کرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان

13 ئاب 2021

H.B