لە هەولێر بەشێکی تایبەت بە ددان دەکرێتەوە
"یهكهمجاره راستكردنهوهی ددان له بنكهی تهندروستی ئهنجام بدرێت"
K24 - ههولێر:
بۆ یەکەمجار لە ھەولێر بەشێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی ددان دەکرێتەوە، کە تایبەتە بە پێگەیاندنی توانای مرۆیی پزیشکان و پەرستارانی ئەو بوارە بۆ ئەوەی لە سەنتەرەکانی تایبەت بە نەخۆشخانەکانی ددان دەستبەکارببنەوە، بەھۆی کەرەنتینە و کۆرۆنا قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر سەنتەری خانزاد بۆ نەخۆشییەکانی ددان دروستببوو، بۆ ئەوەی توانای مرۆیی زیاتر پێبگەیەنێرێت، ئەم بەشە نوێیە لەژێر ناوونیشانی سەنتەری راھێنانی بۆردی کوردستان بۆ بەشی راستکردنەوەی ددان کرایەوە.
بۆ یەکەمجار لە ھەولێر بەشێکی گرنگی پسپۆڕییەکانی ددان کرایەوە، لەمەودوا راھێنان بەقوتابیانی بەشە پزیشکییەکانی ددان دەکرێت، پێش ئەوەی لە ناو نەخۆشخانەکان دەستبەکاربن. بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ھەولێر ئاماژهی بهوه كرد، كردنهوهی ئهم بهشه یەکێکە لە ھەرە بەشە گرنگەکان کە بارقورسییەکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکانی ددان ھەڵدەگرێت و خێراتر نەخۆش لە بەشەکانی ددان بەڕێدەکرێن.
د. دلۆڤان محهمهد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ھەولێر گوتی: "ئهم بهشهیه له دهوامی بهیانیانی حكومی نهبووه و لهسهر ئاستی زانستیش ئهو پسپۆڕییه تهنیا له بۆردی كوردستانی ههیه و له بۆردی عێراقی نییه، گرنگییهكهی جگه بۆ نهخۆشانی ددان، گرنگی بۆ پزیشكانیش دهبێت".
لە بەر کەمی نەخۆشخانەکانی ددان و پزیشکانی پسپۆڕی ئەو بوارە لە کەرتی گشتی وایکردووە قەرەباڵغی زۆر لەسەر سەنتەرەکانی ددان دروست ببێت، بەڕێوەبەری سەنتەری خانزاد بۆ نەخۆشییەکانی ددان کردنەوەی ئەم بەشە بە گرنگ دەزانێت بۆ بەرزکردنەوەی توانای پزیشکی ناوخۆیی لەڕووی شارەزایی و توانای مرۆیی پەرستارانی ئەو بوارە.
د. بەشدار محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری خانزاد بۆ نەخۆشییەکانی ددان گوتی: "راستكردنهوهی ددان به شێوهی جێگیر، پێشتر به هیچ شێوهیهك له بنكه تهندروستییهكان نهبووه، تێچووی راستكردنهوهی ددان گرانه، ئهمه دهبێته ههلێك بۆ ههموو ئهو كهسانهی دهیانهوێت ددانیان راستبكهنهوه".
لە سنووری پارێزگای ھەولێر تەنیا یەك سەنتەری تایبەت بە نەخۆشییەکانی ددان ھەیە، کە سەنتەری خانزادە بۆ فراوانکردنی ئەم سەنتەرە پێویستی بە توانای مرۆیی شارەزا دەبێت، بۆیە کردنەوەی بەشی پسپۆڕییەکانی ددان لە ناو ئەم نەخۆشخانەیە بۆ ئەوەیە بەشێوەیەکی کرداری قوتابیان رابھێنرێت بۆ ئەوەی سەنتەرەکە فراوان بکرێت، بەو ئامانجەی لە داھاتووییەکی نزیکدا چەند بەشێکی گرنگی دیكهی نەخۆشییەکانی ددان لەناو ئەم سەنتەرە بکەونە کار و قەرەباڵغی سەر نەخۆشخانەکەش کەمببێتەوە.
د.ی