منداڵێكی ساوا به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ژه‌هراوی بوو
دوای پشكنین ئاشكراكرا منداڵه‌كه "ئه‌فیون"ی خواردووه و باوكی منداڵه‌كه‌ش راپێچی لێكۆڵینه‌وه كراوه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی میسر ئاشكرایانكرد، له پارێزگای "قه‌نا" منداڵێكی ساوا بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی بێهۆشبووه و ژه‌هراوی بووه.
نه‌خۆشخانه‌ی قه‌نا له باشووری میسر چاره‌سه‌ریان بۆ منداڵی ساوا كردووه، كه ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵه، منداڵه‌كه ژه‌هراوی بووه و بێهۆش بووه، چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ كراوه و دواتر پشكنینی بۆ كراوه، كه مادده‌ی هۆشبه‌ر "ئه‌فیون"ی به هه‌ڵه خواردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر باوكی منداڵه ساواكه‌یان ده‌ستگیر كردووه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی چۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستی منداڵێكی ساوا، دادگای تاوه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌فیۆن مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره، له گیای خه‌شخاش به‌رهه‌مده‌هێنرێت و بۆ پیشه‌سازی هیرۆین به‌كاردێت، به‌گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌فغانستان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی ئه‌فیۆنه بۆ جیهان.
د.ی