بە بڕی نزیکەی 3 ملیار دینار پڕۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

پڕۆژەکە لە ماوەی 270 رۆژدا تەواو دەکرێت

محاویلەی پاوەر
محاویلەی پاوەر

K24 - هەولێر

پڕۆژەیەکی کارەبا بە تێچوونی نزیکەی 3 ملیار دینار لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، پڕۆژەی کڕین و دانانى دوو محاویلەی پاوەر KV 132/33/11 و MVA 40/50/63 لە هەردوو وێستگەی رزگاری و قولەرەیسی بە بڕی (2.73.000.000) جێبەجێ دەکرێت. وێستگە کۆنەکانیشیان بۆ وێستگەی باشوور گواستراونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆژەکە لەسەر داهاتی لە 8%ی کارەباى بەڕێوبەرایەتیی گشتىی کارەباى سلێمانى لەلایەن کۆمپانیای شاندزەوە لە ماوەی 270 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment