ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركران
"تیرۆریسته‌كان دانیان به‌وه ناوه، كه له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش كاریان كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (15ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) رایگه‌یاند، 7 تیرۆریستی مه‌ترسیداری رێكخراوی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، به هه‌وڵی ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیتیحادی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، 7 سه‌ركرده‌ی داعش ده‌ستگیركران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر هێزه‌كانی هه‌واڵگری له ئۆپه‌راسیۆنێكدا 7 تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیركرد، كه تیرۆریستی مه‌ترسیداری داعشن.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیكرده‌وه، دوای ده‌ستگیركردنه‌كه تیرۆریسته‌كان دانیان به‌وه ناوه، كه له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش كاریان كردووه، له ژێر ناوی "ئه‌بو ئه‌نه‌س، ئه‌بو سوفیان، ئه‌بو زینه، ئه‌بو سه‌یف، ئه‌بو فه‌هد و ئه‌بو موجاهید"، بڕیاره راده‌ستی دادگا بكرێن و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
د.ی