سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر دەكات

میكلۆش سابۆ نامەی پیرۆزبایی سەرۆكوەزیرانی هەنگاریای بە بۆنەی یادی لە دایكبوونی سەرۆك بارزانی و حەفتاوپێنج ساڵەی دامەزراندنی پارتی پێشكەش بە سەرۆك بارزانی كرد

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و میكلۆش سابۆ جێگری كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و میكلۆش سابۆ جێگری كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر

K24- هه‌ولێر:

رۆژی یەكشەممە 15ـی ئابی 2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە میكلۆش سابۆ جێگری كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا جێگری كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر نامەی پیرۆزبایی سەرۆكوەزیرانی هەنگاریای بە بۆنەی یادی لە دایكبوونی سەرۆك بارزانی و یادی حەفتاوپێنج ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشكەش بە سەرۆك بارزانی كرد.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی هەنگاریا كردەوە.

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و شاندی كونسوڵخانه‌ی هه‌نگاریا له‌ هه‌ولێر
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و جێگری كونسوڵی گشتیی هه‌نگاریا له‌ هه‌ولێر

H.B