عێراق ده‌ستگیركردنی گروپێكی مه‌ترسیداری راگه‌یاند
7 كه‌س به‌تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كران كه فه‌رمانی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووبوو
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، سه‌ر به هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، گرووپێكی (7) كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه له داعش، مه‌ترسیدارترن.
راشیگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌مه، گرووپێكی (7) كه‌سی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، ده‌ستگیركران، كه به پێی فه‌رمانی دادوه‌ر، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بوو.
ئاماژه‌شیپێكرد، له كرده‌یه‌كدا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵگری و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، (7) كه‌س، كه به‌تۆمه‌تی تیرۆر، ده‌ستگیر كران، فه‌رمانی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووبوو.
روونیشیكرده‌وه، دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و گرووپه، دانیان ناوه به ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌وره‌ی تیرۆریستی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه به نازناوه‌كانی ( ئه‌بو ئه‌نه‌س، ئه‌بو سوفیان، ئه‌بو زینه، ئه‌بو سه‌یف، ئه‌بو فه‌هد و ئه‌بو موجاهید)، بانگ ده‌كران، به گوێره‌ی بڕیاری دادوه‌ر، ئه‌و (7) كه‌سه، یه‌كڕاست سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كرێت.
له ساڵی 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له موسڵ سه‌ركه‌وتنی عێراقی، به‌سه‌ر داعش، راگه‌یاند، كه ماوه‌ی نۆ مانگ داعش موسڵی داگیركرد و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌و پارێزگایه و ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراقی، به‌رده‌وام بوو، تێدا سه‌دان هه‌زار عێراق ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بوون.
سه‌رچاوه: ئیلاف
ك.ب