مانچێسته‌ر یونایتد گرێبه‌ستی راشفۆردی نوێكرده‌وه
گرێبه‌سته‌كه تا هاوینی 2020 ده‌بێت
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی رایگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به فه‌رمی گرێبه‌ستی راشفۆردی یاریزانی لاوی یانه‌كه‌یان تا هاوینی 2020 نوێكرده‌وه، له‌گه‌ڵ مافی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه بۆ ساڵێك زیاتر.
ئه‌م یاریزانه 18 ساڵیه له‌م وه‌رزه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ مانی‌و به‌دیاركه‌وت، به‌سوود وه‌رگرتن له پێكانی یاریزانانی یانه‌كه و یاری پێكرانی له‌لایه‌ن لویس ڤان خاڵی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری.
هه‌ر به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی راشفۆرد له‌لایه‌ن رۆی هۆدسۆنی راهینه‌ره‌وه بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی پێكهاته‌ی یه‌كه‌می ئێنگلاند كرا و به‌شداری یۆرۆی 2016 ده‌كات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه یاریزانه‌كه له‌لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی رایگه‌یاند دڵخۆشه به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و پێیوایه ئێستا خه‌ونه‌كه‌ی بووه‌ته راستی.