تاڵیبان: به‌م زووانه ئیماره‌تی ئیسلامی راده‌گه‌یه‌نین
رایگه‌یاندووه، رێگه پێدراو نیم بۆ میدیا قسه بكه‌م، به‌ڵام ئێمه كار بۆ بنیاتنانی ئیماره‌تی ئیسلامی ده‌كه‌ین.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌وڵه‌ته ته‌مه‌ن 20 ساڵییه‌كه‌ی ئه‌فغانستان هه‌ره‌سی هێنا و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان گه‌یشته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان و ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی وڵاته‌كه به‌ره‌و تاجیكستان رایكرد.
دوای ئه‌م پێشهاته نوێیانه، به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێسی راگه‌یاند، به‌م زووانه ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان راده‌گه‌یه‌نین.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی تاڵیبان ناوی ئاشكرا نه‌كراوه و رایگه‌یاندووه، رێگه پێدراو نیم بۆ میدیا قسه بكه‌م، به‌ڵام ئێمه كار بۆ بنیاتنانی ئیماره‌تی ئیسلامی ده‌كه‌ین.