بۆچی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پاره بۆ مردووان ده‌نێرێت؟
له ماوه‌ی ساڵێكدا بڕی 1.4 ملیار دۆلار بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌س نێردراوه، كه له ژیاندا نه‌ماون
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له ساڵی پاره‌وه به بڕی (1.4) ملیار دۆلار له پاره‌ی پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌سانی مردوو خه‌رجكراوه، ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وام رووده‌دات و كه‌سانی مردوو پاره‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر مردووان بگاته فه‌رمانگه په‌یوه‌ستداره‌كان.
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی 5 ساڵه 22 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاڵپشتی به‌روبووم بۆ ئه‌و جووتیارانه ره‌وانه كردووه، كه مردوون، ئاژانسی فیدراڵی بۆ ئیداره‌كردنی كاره‌ساتی له‌ناكاو پاره‌ی بۆ 45 كه‌س ناردووه به مه‌به‌ستی پاڵپشتی له زیانه‌كانی گه‌رده‌لوولی ساندی، به‌ڵام ئه‌و 45 كه‌سه له‌ژیاندا نه‌ماون، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش به هه‌ڵه 35 ملیۆن دۆلاری وه‌ك یارمه‌تی بۆ كرێنشینان ناردوو بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌س، كه له‌ژیاندا نه‌ماون.
ئه‌و هه‌ڵانه، هه‌ڵه‌ی مرۆڤ نین، به‌ڵكو له ئه‌نجامی شه‌ڕێكی دوورودرێژی نێوان به‌رپرسانی حكومه‌ت و ویلایه‌ته‌كان و حكومه‌ت خۆجییهكانه، كه له تۆماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیدا ناوی ئه‌و كه‌سانه تۆماركراوه و له ژیانیشدا نه‌ماون.
له ساڵی رابردوودا كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاش هه‌وڵی داوه ده‌ستی به‌و تۆمارانه بگات، به گوێره‌ی راپۆتێك زیاتر له ملیۆنێك چه‌كی بانكی خه‌رج كراوه، كه خاوهنكانیان له‌ژیاندا نه‌ماون.
تۆم كاربهر، كه سیناتۆری دیموكراته‌كانه له ویلایه‌تی دیلاویر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی ئه‌م ره‌وشه ببینێت، ده‌ڵێت ئه‌وه مێشكتان له‌ده‌ستداوه، ئه‌و سیناتۆره پێشنیازی 3 پڕۆژه‌یاسای كردووه، كه په‌یوه‌سته به راگرتنی پێدانی پاره به مردووان.
نووسینگه‌ی ژمێریاری حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه فه‌رمانگه‌ی باجی ناوخۆیی و نووسینگه‌ی خزمه‌تگوزاری دارایی پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ كه‌سانی مردوو ناردووه، نه‌زانراوه كه ئه‌وانه مردوون، هه‌رچه‌نده فه‌رمانگه‌ی باجی ناوخۆیی ده‌ستی به تۆماری مردووان ده‌گات، به‌ڵام نووسینگه‌ی خزمه‌تگوزاری دارایی ده‌ستی به تۆماره‌كه ناگات، له‌كاتێكدا هه‌ردوو فه‌رمانگه‌كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكان.
ئه‌ندامانی كۆنگرێس داوایان له فه‌رمانگه‌كان كردووه، به‌ر له‌وه‌ی پاره‌كه بنێرن، له تۆماری مردووان بگه‌ڕێن، به‌ڵام به‌رپرسان ئه‌وه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، پێیانوایه ئه‌وه ناكرێت تا یاساكه هه‌موار نه‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی یاسای ژماره (116-260) كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو واژووی له‌سه‌ركردووه، پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی راپۆرتێك له‌باره‌ی كه‌سانی مردوو بده‌نه ویلایه‌ته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڕێك له‌و خه‌رجییانه له ئه‌ستۆ بگرێت و بیداته ویلایه‌ته‌كان، به‌ڵام ئه‌و كاره درێژ ده‌كێشێت تا ساڵی 2023، تا نووسینگه‌ی خزمه‌تگوزاری دارایی وردبینی له‌و تۆمارانه بكات، ئینجا چه‌كی بانكی بۆ هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا بنێرێت.
له 30ی نیسان/ ئه‌پرێلی رابردووه فه‌رمانگه‌ی باج 57%ی ئه‌و چه‌كه بانكییانه‌ی گه‌ڕاندووته‌وه، كه بڕه‌كه‌ی 1.2 ملیار دۆلار بووه و بۆ كه‌سانی مردوو ره‌وانه كراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ساڵانه 2.9 ملیۆن دۆلار بۆ كه‌سانی مردوو ده‌نێرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه پێناگات له ویلایه‌ته‌كانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانن زانیاری له‌سه‌ر كه‌سانی مردوو كۆبكه‌نه‌وه، هۆكاره‌كه‌ش یاسایه‌كه ده‌بێت ویلایه‌ته‌كان بڕێك پاره وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مانگانه به هه‌ڵه 50 ملیۆن دۆلار بۆ كه‌سانی مردوو بڕوات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له ساڵی 2016ـه‌وه داوای له كۆنگرێس كردووه، ئه‌و رێكارانه بگۆڕێت و یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه، كه ده‌بێت زانیاری له‌سه‌ر مردووان له ویلایه‌ته‌كان بكڕن، كه ساڵانه 9 ملیۆن دۆلار بۆ كڕێنی تۆماری مردووان خه‌رج ده‌كرێت.
د.ی