بایدن: هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد ئه‌وه رووبدات
پوخته‌ی وته‌كانی بایدن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن رایگه‌یاند، به‌رپرسانی ئه‌فغانستان به‌رگریان نه‌كرد و ئێمه سه‌رباز به كوشت ناده‌ین بۆ كه‌سانێك كه خۆیان به‌رگری له وڵاتی خۆیان ناكه‌ن. هه‌ڵه‌یه ئه‌مه‌ریكا سه‌رباز به كوشت بدات بۆ خه‌ڵكێك كه به‌رگری له خۆیان ناكه‌ن.
پوخته‌ی وته‌كانی جۆ بایدن
* ئێمه هیچ كات ده‌ستمان له كوشتنی ئوسامه بن لادن هه‌ڵنه‌گرت، ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه بووه، ئه‌فغانستان نه‌بێته شوێنێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان.
* شه‌ڕی ئێمه شه‌ڕی تیرۆره نه‌ك بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان.
* هه‌موو كات وتوومه، ئه‌وه‌ی له 2001 بووه هه‌ڕه‌شه له‌ناومان برد. ئه‌مڕۆ تیرۆریسته‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستانن، له عێراق و سووریا و سۆماڵن، له ئاسیا و ئه‌فریقا تیرۆر هه‌یه و ئه‌مانه ئامانجی ئێمه بووه.
* ئێمه نه‌مان وتووه هه‌موو كاتێك و بۆ هه‌میشه له وڵاتان ده‌مێنینه‌وه.
* ئێمه ئه‌فغانستانمان خسته سه‌ر ئاراسته‌یه‌كی راست و هه‌ر كات پێویست بكات ئه‌وه‌ی پێویسته ده‌یكه‌ین.
* من هاتمه كۆشكی سپی، دانووستان كرابوو، ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا كهمكرابوویهوه بۆ 2500 سه‌رباز، تاڵیبان له لوتكه‌ی هێزی خۆیدا بوو، له ئیداره‌ی پێشوو ئه‌و رێككه‌وتنه كرابوو، هیچ كات ئاگربه‌ست نه‌بووه، ته‌نیا ویستوومانه سه‌ربازه‌كانمان بپارێزین.
* ئێمه بڕیارمان دا سه‌ربازه‌كانمان بكشێنینه‌وه و دوای 20 ساڵ شه‌ڕ و ململانێ له‌و وڵاته، ئێمه زۆر شت فێر بووین، هیچ كات كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێمه خراپ نه‌بووه. ده‌زانین چی ده‌كه‌ین، راستییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی كراوه، وه‌كو ئه‌وه نه‌بوو ئێمه پلانمان بۆ دانا.
* زۆر به خێرایی كشانه‌وه‌كه بوو، به‌رپرسانی ئه‌فغانستان به‌رگریان له وڵاتی خۆیان نه‌كرد و بڕیاری كشانه‌وه‌كه پێشكه‌وت. تاڵیبان وڵاته‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرد سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده نین له وڵاتێك بمرن، كه سه‌ربازه‌كانی ئاماده نین به‌رگری له خاكی خۆیان بكه‌ن.
* ئێمه نزیكه‌ی 3 ترلیۆن دۆلارمان خه‌رج كرد، راهێنانمان به 300 هه‌زار سه‌رباز كرد، چه‌كی باشیان له‌ده‌ستبووه، هێزیان زیاتر بووه له زۆرێك له وڵاتانی ناتۆ، مووچه و بودجه‌شمان پێداون، به‌ڵام شتێكیان هه‌یه، ئایا تاڵیبان هێزی ئاسمانی و فڕۆكه‌یان هه‌یه؟ ئێمه هه‌موو ده‌رفه‌تێكمان پێدان داهاتووی خۆیان بنیات بنێنه‌وه. هێزێكی تایبه‌تی ئه‌فغانی هه‌بووه، راهێنانی زۆر باشیان پێكراوه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر تاڵیبان توانه‌وه.
* ئایا ئێمه چه‌ندێكی دیكه بمێنینه‌وه، 5، 10، 20 ساڵ چه‌ندی دیكه، زۆر هه‌ڵه‌یه بڕیار بده‌یت سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتێك بمێننه‌وه، كه خۆیان ئاماده نین به‌رگری له خۆیان بكه‌ن.
* هیچ كات هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر بشمێننه‌وه نابێت چاوه‌ڕێ بكرێت شه‌ڕ بۆ ئه‌فغانه‌كان بكه‌ن.
* رووسیا و چین دڵخۆشن به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ترلیۆن دۆلاری دیكه خه‌رج بكات و له‌وێ بمێنێته‌وه.
* له ته‌مموزی رابردوو قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌شره‌ف غه‌نی كرد، باسمان له‌وه كرد، گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵن و یه‌كبگرن و ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ك و بره‌و به دیپلۆماسیه‌تی خۆیان بده‌ن و خۆیان له‌گه‌ڵ تاڵیبان یه‌كبخه‌ن، به‌ڵام ئه‌مانه ره‌تكرانه‌وه و ئه‌شره‌ف غه‌نی به منی وت سه‌ربازه‌كانیان شه‌ڕ ده‌كه‌ن دژی تاڵیبان به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو!
* چه‌ند نه‌وه‌ی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا منداڵیان له‌ده‌ست بده‌ن له پێناو شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌فغانستان، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان ئاماده نین به‌رگری بكه‌ن، چه‌ندی دیكه گۆڕستانهكانمان گه‌وره بكه‌ین و سه‌ربازه‌كان بنێژین.
* ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره ناكه‌مه‌وه و هه‌ڵه‌یه له وڵاتێك بمێنێته‌وه و شه‌ڕ له وڵاتانی ده‌ره‌وه زیاتر بكه‌یت، نه‌مانوتووه هه‌تا هه‌تایه له وڵاتان بمێنینه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی زۆر زۆرمان له وڵاتان هه‌یه و نابێت له‌به‌ر چاو نه‌گیرێن.
* ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان رووده‌دات، بۆ دیپلۆماتكار و سه‌ربازانمان له‌و وڵاته خزمه‌تیان كردووه، ره‌وشێكی زۆر خراپه، ئێمه خوێنمان بۆ دان، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن به‌رگری له خۆیان بكه‌ن.
* پرسیار له خۆم ده‌كه‌م، له ماوه‌ی ساڵانی شه‌ڕدا له كابوڵه‌وه بۆ قه‌نده‌هار، سه‌ردانم كردوون و چوار جار چوومه‌ته ئه‌وێ و قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون، كاتێكی زۆرم له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانیان به‌سه‌ر بردووه و قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون و له‌وه تێگه‌یشتووم و ده‌زانم ئێستا ده‌توانین چی بكه‌ین.
* له رووی مرۆیی و دیپلۆماسییه‌وه هاوكاری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین و به‌رگری له مافی ژنانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن به‌رگری له مافی مرۆڤ و گه‌لان ده‌كه‌ین له جیهاندا. مافی مرۆڤ ده‌بێت سه‌نته‌ری دیپلۆماسیه‌تی ئێمه بێت له جیهاندا.
* ده‌بێت پاراستنی مافی مرۆڤ له هه‌موو كاتێك له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان ره‌چاو بكرێت.
* شه‌ش هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌مان ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی ئه‌و ناوچانه بپارێزن، كه پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
* ئێمه ئێستا كۆنترۆڵی ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌كانمان له‌ده‌سته و له چه‌ند رۆژی داهاتوو به هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستانه‌وه دێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا و به‌رده‌وام ده‌بین بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ئێمه كردووه.
* له مانگی ته‌مموزه‌وه پڕۆگرامی ڤیزای تایبه‌تمان ئاماده‌كردووه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكاری ئێمه‌یان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بێنه ده‌ره‌وه و له ئه‌مه‌ریكا بژین.
* ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ئێمه كردووه و ئه‌و سیسته‌مه ده‌یانگرێته‌وه، ده‌توانن داوا بكه‌ن.
* هه‌ندێك له‌و ئه‌فغانیانه‌ی كه ده‌رمان نه‌كردوون، خۆیان نایانه‌وێت ئه‌فغانستان به‌جێ بهێڵن. بۆیه هه‌ندێك له ره‌خنه‌كان بێ بنه‌مان. سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه كاری خۆیان ده‌كه‌ن.
* كاتێك ده‌كشێینه‌وه، به تاڵیبانمان وتووه، ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن، وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكی زۆر توند و خێرا ده‌بێت. ئێمه به‌رگری له خه‌ڵكی خۆمان ده‌كه‌ین به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت.
* ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌لماندی هیچ هاوكارییه‌كی سه‌ربازی ناتوانێت ئه‌فغانستان بخاته‌وه سه‌ر پێ، ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات ده‌كرا پێنج ساڵ پێشتر یان 15 ساڵ دواتر رووبدات.
* ئێمه له 20 ساڵی رابردوو له ئه‌فغانستان زۆر هه‌ڵه‌مان كرد، من ئه‌م به‌رپرسیارێتییه ناخه‌مه سه‌ر سه‌رۆكێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا. نه‌توانی سوپایه‌ك درووست بكه‌یت به‌رگری له خۆیان بكات بۆ له‌وێ بین، من به راستی زۆر نیگه‌رانم، به‌ڵام هیچ كات له بڕیاری خۆم پاشگه‌ز نابمه‌وه و ئه‌ركی ئێمه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر بووه، بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی قاعیده و له‌ناوبردنی ئوسامه به سه‌ركه‌وتوویی به ته‌واوی ئه‌فغانستانمان گۆڕی.
* هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات، رووبدات.
* ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه نییه و شتێك نییه گه‌لی ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت و سه‌ربازه‌كانی ئێمه بیانه‌وێت، من به‌ڵێنم به خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا داوه و وتوومه سه‌ربازه‌كانمان ده‌كشێنینه‌وه و كۆتایی به شه‌ڕ ده‌هێنین. ئه‌وه‌ی كه هه‌یه وه‌ك ئه‌وه نییه ویستوومانه. به‌ڵێنی خۆم به‌جێهێناوه. ده‌بوایه ئه‌و سه‌ربازانه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و پێش بكشێنه‌وه. ئه‌و هه‌ڵانه‌ی پێشوو جارێكی دیكه دووباره ناكه‌ینه‌وه. ره‌خنه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرم و رێگه ناده‌م ئه‌م به‌رپرسیارێتییه له‌منه‌وه بچێته سه‌ر سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مه بڕیارێكی درووسته بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئێمه، كه گیانیان له ئه‌فغانستان به‌خشی.