بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراقی: ناهێڵین به‌غدا وه‌ك كابولی لێبێت
كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دوور نیه و به‌م نزیكانه رووده‌دات

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراقی، رایگه‌یاند، هێزه به‌ره‌نگارییه‌كان، ناهێڵن، به‌غدا وه‌كو كابولی لێبێت، ئه‌وه‌ی كه له ئه‌فغانستان رووده‌دات، وانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له عێراق.
نه‌سڕ شه‌ممه‌ری، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراقی، راشیگه‌یاند، رووداوه‌كانی ئه‌فغانستان هه‌ڵگری دوو په‌یامن، یه‌كه‌میان بۆ ره‌وته نیشتیمانییه‌كانه، كه ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا و هێزی به‌ره‌نگاری حه‌شدی شه‌عبی نه‌بوایه، به‌غدا له ساڵی 2014، وه‌ك كابولی لێده‌هات، په‌یامی دووه‌میش، بۆ هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، پێیان ده‌ڵێم، ئایا وێنه‌كانی ئه‌فغانستان ده‌بینن، كه ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی له خراپترین دۆخدا جێهێشت، بۆیه رێگاكانی گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی نیشتیمان، هێشتا كراوه‌یه،
روونیشیكرده‌وه، كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دوور نیه و به‌م نزیكانه رووده‌دات.
سه‌رچاوه: النجباء
ك.ب