ژماره‌یه‌ك بڕیار له سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بێ ئاوی
بڕیاره‌كان به‌شێكیان په‌یوه‌ستن به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ژماره‌یه‌كیشیان په‌یوه‌ستن به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی كاره‌با، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، پارێزگاره‌كان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، راوێژكاران و بۆردی پڕۆژه‌كان ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركران.
بڕیاره‌كان به‌شێكیان په‌یوه‌ستن به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ژماره‌یه‌كیشیان په‌یوه‌ستن به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رۆژی 16ی ئابی 2021، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نووسراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌ربڕی كه تێیدا وردبینی به‌رایی بۆ گرفتی ئاوی خواردنه‌وه و پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی بێ ئاوی له هه‌رێمی كوردستان كردبوو.