لاڤرۆڤ: هه‌ڵه گه‌وره‌كه‌ی خۆرئاوا له ئه‌فغانستان ئه‌مه بوو
هێشتا زووه قسه له‌سه‌ر داننان به حكومه‌تی كابوڵدا بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له باره‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان بۆچوونی خۆی خسته‌ڕوو.
لاڤرۆڤ له وته‌یه‌كدا، كه له زانكۆی به‌ڵتیك له كالینینگراد، گوتی: خۆرئاواییه‌كان له‌وه‌دا شكستیان هێنا، كه ده‌یانویست روانگه‌ی خۆیان بۆ دیموكراتی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانیدا بسه‌پێنن و ره‌چاوی كولتووری ئه‌و وڵاته‌یان نه‌ده‌كرد.
گوتیشی: ئێمه ئه‌فغانستان زۆر باش ده‌ناسین، دڵنیام له راستی قسه‌كه‌م. ئێمه پێكهاته‌ی ئه‌و وڵاته باش ده‌زانین و ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی هه‌وڵی ئه‌مه‌ریكا بۆ درووستكردنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترا دیموكراتی له‌وێ.
لاڤرۆڤ هه‌روه‌ها گوتی: گه‌مژه‌ییه له‌و بڕوایه‌دا بیت خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ناچار ده‌كه‌یت به گوێره‌ی رێساكانی خۆرئاوا بژین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هێشتا زووه قسه له‌سه‌ر داننان به حكومه‌تی كابوڵدا بكرێت.