دوایین جووی ئه‌فغانی: له ئه‌فغانستان ده‌بم
چونكه كه‌س نامێنێته‌وه، په‌رستگه‌كه نۆژه‌ن بكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جووله‌كه‌یه‌كی ئه‌فغانی به ناوی زابۆلۆن سیمانتۆڤ، دوایین جووه له ئه‌فغانستان مابێته‌وه و رایگه‌یاندووه، له سایه‌ی تاڵیباندا ده‌مێنێته‌وه و پارێزگاری له په‌رستگاكه‌ی ده‌كات، كه له پایته‌ختی ئه‌فغانستانه.
ئه‌و جووه ته‌مه‌نی 61 ساڵه و رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی كۆنترۆڵی وڵاتی كرد، بڕیارم دا بمێنمه‌وه.
گوتیشی: ماڵه‌كه‌م به‌جێناهێڵم، چونكه كه‌س نامێنێته‌وه، په‌رستگه‌كه نۆژه‌ن بكاته‌وه.
هاوسه‌ره‌كه‌ی سیمانتۆڤ و منداڵه‌كانی له 1998ه‌وه چوونه‌ته ئیسرائیل و ئه‌و به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه و نازانێت به عیبری قسه بكات.
له 2005دا یسحاق لیڤی، كه جووله‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌فغانی بوو كۆچی دواییكرد، ئێستا ته‌نیا سیمانتۆڤ ماوه‌ته‌وه.
سایتی تێلیگرافی یه‌هودی، له 2019 بڵاویكرده‌وه، كۆپییه‌كی ته‌ورات كه مێژووی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ده‌ی پازده‌هه‌م، له بازاری ره‌شی ئه‌فغانستان فرۆشراوه و ده‌گوترێت له لایه‌ن تاڵیبانه‌وه فرۆشراوه.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، پایته‌ختی ئه‌فغانستان، له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه كۆنترۆڵ كرا، كه نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاووڵاتی تێدا ده‌ژین و بزووتنه‌وه‌كه كۆتایی شه‌ڕی ناوخۆی راگه‌یاند و لێبوردنی گشتی بۆ سه‌رجه‌م نه‌یاره چه‌كداری و سیاسیی و ئاینییه‌كانی ده‌ركرد.