ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین
ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هەولێر:
له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی، به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاندرا، ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئیدانه ده‌كه‌ین، ئه‌مه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر پره‌نسیپی دراوسێیه‌تی نێوان عێراق و توركیا.
راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی، دوای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، داوا كراوه، رێكه‌وتنی شه‌نگال جێبه‌جێ بكرێت، ره‌تی هه‌موو پێشێلكارییه‌كی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، كاتێك یه‌كلایه‌نه بۆردوومانی شه‌نگال ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا، ئیدانه‌ی بۆردوومانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ش كرا، له نێو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بۆ توركیا.
روونیشیكرده‌وه، پاڵپشتی پلانه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵا ده‌كه‌ین، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و ئازاد، كه له (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه ده‌چێت، داوا كرا له‌رووی ئه‌منییه‌وه كه‌شێكی هێمن دابین بكرێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
ك.ب