به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا: جموجۆڵی په‌كه‌كه خزمه‌ت به ئه‌جێندای بێگانه ده‌كات
په‌كه‌كه ته‌قه له سوپای توركیا ناكات

K24 – هەولێر:
سه‌باره‌ت به جموجۆڵی په‌كه‌كه و تێكدانی سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان،به كوردستان24ی رایگه‌یاند، "ده‌مێكه ئه‌وه روونبووه‌ته‌وه، په‌كه‌كه خزمه‌ت به ئه‌جێندای داگیركاران ده‌كات، له ئێستادا بووه‌ته دوژمنی سه‌ر سه‌ختی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌ی ده‌یكات، خزمه‌ت به ئه‌جێندای بێگانه ده‌كات".
راشیگه‌یاند، "په‌كه‌كه له‌سه‌ر سنووره‌كان، خاكی هه‌رێمی كوردستان، ته‌سلیم به وڵاتانی دراوسێ ده‌كات، به‌داخه‌وه خۆی وه‌ك دوژمنێكی ئاشكرا به هه‌رێمی كوردستان، ناساندووه، دانانی (تی ئێن تی) بۆ پێشمه‌رگه، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، جاری یه‌كه‌م نییه، كۆتا جاریش نابێت، ده‌ستیان چووه‌ته خوێنی پێشمه‌رگه و به‌ناهه‌ق شه‌هیدیان كردوون، به‌داخه‌وه، له حاڵه‌تی شه‌ڕیش نه‌بوونه، ئه‌وان به‌ناهه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشیان له رێگه‌ی چوونه ده‌وام شه‌هید كردووه، كاتێك بۆ فه‌رمانێكی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه نه‌چووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "په‌كه‌كه (تی ئێن تی) بۆ سوپای توركیا دانانێن، ته‌قه‌ش له سوپای توركیا ناكه‌ن، په‌كه‌كه شه‌ڕی كرد تاوه‌كو عه‌فرین ته‌سلیمی توركیا بكات، دوای تهسلیمكردنهوهش یه‌ك فیشه‌كیان به رووی سوپای توركیا له عه‌فرین نه‌ته‌قاندووه، له رۆژئاواش، (300) كیلۆمه‌تر سنووریان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، تا ئێستا ته‌قه‌یان له سوپای توركیا، نه‌كردووه".
ئاماژه‌شیپێكرد، "توركیا بێته هه‌ر شوێنێك په‌كه‌كه بۆیان چۆڵ ده‌كات، ئه‌وه‌ی له شنگالیش ده‌یكات، رێگرییه‌كی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال، له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا، ئه‌وه‌ش رێگه خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی توركیا شنگال بۆردوومان بكات".
ك.ب