ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بۆردومانكردنی شنگال له‌لایه‌ن توركیاوه هاته ده‌نگ
پێویسته توركیا رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیای كرد بۆ سه‌ر شنگال، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، پێویسته توركیا رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت.
راشیدەگەیەنێت، ئاگاداری ئەو راپۆرتانەین کە لەبارەی هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێنەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، روونیده‌كاته‌وه، ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و بۆردومانانه‌ی توركیان له باكووری عێراق و دووپاتی ده‌كاته‌وه، پێویسته توركیا رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت.
له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر خاكی توركیا، ئه‌نكه‌ره چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شنگالی بۆردومانكرد، دوێنێش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراق، ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر شنگال كرد، له‌به‌رامبه‌ردا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه‌شی كرد، كه خاكی هه‌رێم بۆ هێرشه‌كانی له دژی توركیا به‌كار ده‌هێنێت.
سه‌رچاوه: تویتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
ك.ب