زیره‌ك كه‌مال: لێكچوواندنی ئه‌فغانستان و عێراق زانستی و مه‌عریفی نییه
زیره‌ك كه‌مال: هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌فغانستان پشتیان به ده‌ره‌وه به‌ستبوو بۆیه شكستیان هێنا
K24 - هه‌ولێر:
زیره‌ك كه‌مال، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، تایبه‌ت به دۆخی ئه‌فغانستان، له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، لێكچواندنی ئه‌فغانستان و عێراق، زانستی و مه‌عریفی نییه، چونكه له رووی قۆناغ و مێژوو و بارودۆخ، دوو وڵاتی جیاوازن، بۆ ئه‌مه ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و شڕۆڤه‌كار به‌هه‌ڵه دۆخی ئه‌فغانستانیان به دۆخی عێراق لێكچواند، ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستانیشیان به‌و گۆڕانكارییه به‌سته‌وه، وایان نیشاندا، كه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره.
راشیگه‌یاند، پێكهاته‌ی عێراق، زۆرینه شیعه‌ن، ته‌واوی پێكهاته‌كانی شیعه له حكومه‌تی عێراقدا به‌شدارن، واته عێراق هیچ ئۆپۆزسیۆنێكی چه‌كداری نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ئه‌فغانستان هه‌یه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان گه‌وره‌ترین هێزی چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی ئه‌فغانستانه، له‌به‌رامبه‌ردا ئۆپۆزسیۆنێكی چه‌كدار له عێراق نییه.
روونیكرده‌وه، له عێراق ئۆپۆزسیۆنێكی چه‌كداری هه‌یه به‌ناوی داعش، كه وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی له جیهاندا ناسراون و له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی، ره‌تكراوه‌ن.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا دوای (100)ساڵیی دیكه‌ش سوپاكه‌ی له ئه‌فغانستان بكشاندبایهوه، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وها ده‌بوو كه بینیمان، پێشتر رایگه‌یاندبوو كه له (11ی سێپتێمبه‌ر) له ئه‌فغانستان ده‌كشێنه‌وه، بایدن كاته‌كه‌ی پێشخست، زووتر كشانه‌وه، دوو ساڵ پێش ئێستاش له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و باس و خواسه هه‌بووه، كه ئه‌وان شه‌ڕێكی بی ئه‌نجام له ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هۆكاری ئه‌و رووداوانه‌ی كه له ئه‌فغانستان روویدا، په‌یوه‌سته به‌و هێزه سیاسیانه‌ی كه له ئه‌فغانستان ده‌سه‌ڵاتدار بوون، كاتێك متمانه‌یان به هێزه‌كانی ده‌ره‌وه بوو تا بیانپارێزێت، واته بڕوایان به هێزێكی ناوخۆیی نه‌بوو، كه بریتین له هێزی جه‌ماوه‌ری و سوپا، كه خاوه‌نی زیاتر له (300) هه‌زار چه‌كدار بوون.
ئاماژه‌شیپێكرد، هۆكارێكی دیكه‌ش كه ئه‌فغانستان هه‌ره‌سی هێنا، گه‌نده‌ڵی حكومه‌ته‌كه‌ی بوو، كه به پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان پۆلیس و هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌فغانستان سێ تا چوار مانگ ده‌بێت مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، كه وڵاتیان به‌ره‌و قه‌یرانێكی ئابووری بردبوو.
ك.ب