رۆیته‌رز: 3 كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌سه‌دئاباد كوژران

به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه 3 كه‌س كوژران و 12 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون

چه‌كدارانی تاڵیبان/ ئه‌سه‌د ئاباد
چه‌كدارانی تاڵیبان/ ئه‌سه‌د ئاباد

 K24 - هه‌ولێر:

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، به‌ بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی شاری (ئه‌سه‌دئاباد)ـی  ناوه‌ندی ویلایه‌تی (كه‌نر) له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا چه‌كدارانی تاڵیبان ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد، به‌م هۆیه‌وه‌ پشێوی و پاڵه‌په‌ستۆ دروستبوو، كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

له‌م خۆپیشاندانه‌دا هاوشێوه‌ی ویلایه‌ته‌كانی (نه‌نكرهار و خووست)ی ئه‌فغانی، دانیشتوانی (ئه‌سه‌دئاباد) رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، تێدا ئاڵای ئه‌فغانستانیان به‌رز كرده‌وه‌.

راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه (3) كه‌س كوژران و (12) كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، تا ئێستا روون نیه‌ ئایا به‌هۆی گووللـه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه كوژراون یاخوود به‌هۆكاری دروستبوونی پاڵه‌په‌ستۆ و پشێوی.

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز

ك.ب