تاڵیبان له‌گه‌ڵ حامید كارازای كۆبووه‌وه
ئه‌فغانستان ئه‌نجومه‌نی حوكم به‌ڕێوه‌ی ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
له كابول، شاندێكی چه‌كدارانی تاڵیبان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نه‌س حه‌قانی، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارته سیاسییه‌كانی ئه‌فغانستان به سه‌رۆكایه‌تی حامید كارازای و عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاشته‌وایی نیشتیمانی، كۆبوونه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له‌سه‌ر زاری وه‌حیدوڵڵا هاشمی، سه‌ركرده‌ی دیاری تاڵیبان، بڵاویكرده‌وه، ئه‌فغانستان ئه‌نجومه‌نی حوكم به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به‌ڵام هیبه‌توڵڵا ئاخونزاده، وه‌ك رێبه‌ری باڵای تاڵیبان ده‌ستنیشانكراوه.
هاشمی راشیگه‌یاند، ئاخونزاده، رۆڵی گه‌وره‌تر ده‌بینێت له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی حوكم، هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی وڵات، بۆ ئه‌مه‌ش تاڵیبان سێ نوێنه‌ری ده‌بێت، كه بریتین له (مه‌وله‌وی یه‌عقوب كوڕی مه‌لا عومه‌ر)، (سیراجه‌دین حه‌قانی سه‌رۆكی ره‌وتی حه‌قانی)، (عه‌بدولغه‌نی برادهرسهرۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان).
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب