تاڵیبان: رێگه‌یان ده‌ده‌ین بڕۆن
هیچ جۆره توندوتیژییه‌كی زاره‌كی و كرداریان به‌رامبه‌ر ناكرێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانیان رێگه به هه‌موو ئه‌و بیانی و ئه‌فغانیانه ده‌ده‌ن، كه ده‌یانه‌وێت بڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیماره‌تی ئیسلامی به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان پابه‌نده به به‌ڵێنه‌كانی و هه‌موو هاوكارییه‌كی بیانییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانیان له خاكی ئه‌فغانستان ببه‌نه ده‌ره‌وه.
گوتیشی: ئێمه نه‌ك بۆ بیانییه‌كان، به‌ڵكو بۆ ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ش كارئاسانی ده‌كه‌ین، كه له‌گه‌ڵ بیانییه‌كان ده‌یانه‌وێت بچنه ده‌ره‌وه و هیچ جۆره توندوتیژییه‌كی زاره‌كی و كرداریان به‌رامبه‌ر ناكرێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان گه‌یشته پایته‌ختی ئه‌فغانستان و لێبوردنی گشتیی بۆ سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی و به‌رهه‌ڵستكاران ده‌ركرد و رایگه‌یاند، شه‌ڕی ناوخۆیی كۆتایی هات و هه‌مووان ده‌توانن له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز