پێنتاگۆن: ره‌وشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول سه‌قامگیره
تا ئێستا هه‌زاران هاووڵاتی له ئه‌فغانستانه‌وه راگوێزراوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، رایگه‌یاند، ره‌وشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كابول "سه‌قامگیره" و تا ئێستا هه‌زاران هاووڵاتی له ئه‌فغانستانه‌وه راگوێزراوون.
به‌رپرسی كاروباری لۆجستی له ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، جه‌نه‌راڵ "هانك تایلۆر" ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: تاڵیبان ژماره‌یه‌ك ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابولی به كراوه‌یی هێشتووه‌ته‌وه.
گوتیشی: 5 هه‌زار و 200 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له فڕۆكه‌خانه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییه بیانی و ئه‌فغانییه‌كان به رێكوپێكی جێبه‌جێ بكه‌ن.
هاوكات "جۆن كێربی"، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ئاسمانی كابول و فڕۆكه‌خانه‌كه‌یدا ده‌سووڕێنه‌وه بۆ چاودێریكردنی ره‌وشه‌كه و پاراستنی سه‌قامگیری و فڕۆكه‌كان له ئاستێكی نزم به ئاسماندا ده‌فڕن.
ئه‌م لێدوانانه دوای ئه‌وه هات، كه هه‌ندێك راپۆرتی میدیایی باسیان له‌وه‌كرد، فڕۆكه‌ی جۆری "ئێف-16"ـی ئه‌مه‌ریكایی بۆمبی ده‌نگیان ته‌قاندووه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی ئه‌فغانه‌كان له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه نه‌هێڵن.
له لایه‌ن خۆیه‌وه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه، هیچ ئاسته‌نگێك بۆ چۆڵكردنی ئه‌فغانستان له لایه‌ن بیانییه‌كانه‌وه درووست ناكرێت و هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێت بڕواته ده‌ره‌وه رێگری لێ ناكه‌ن.
سه‌رچاوه: RT