توێژه‌رێكی سیاسی: هه‌بوونی میلیشیای چه‌كداری هاوشێوه‌ی تاڵیبان له عێراق مه‌ترسیداره
ئه‌و گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییانه‌ی كه له ئێران نزیكن، ده‌توانن جه‌ختی زیاتر بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا دروست بكه‌ن، به‌ڵكو زووتر عێراق جێبێڵن
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به تێكڕای رووداوه خراپهكانییهوه، سوپاكه‌ی له ئه‌فغانستان كشانده‌وه، له ئێستاشدا دۆسیه‌ی كشانه‌وه‌ی له عێراق و به‌شێكی خاكی سووریا، كراوه‌یه و له چوارچێوه‌ی گفتوگۆی ستراتیژی نێوانی واشتن و به‌غدا، بڕیاری بۆ دراوه، چاودێران پێان وایه له عێراق و سووریاش، ژماره‌یه‌ك گرووپ و میلیشیای چه‌كداری هاوشێوه‌ی تاڵیبان، بوونیان هه‌یه، كه ره‌نگه له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، گۆڕه‌پانه‌كه بۆیان چۆڵ ببێت، هێرش بكه‌ن.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، سه‌رۆكی حزبوڵڵای لوبنانی، رایگه‌یاند، پێویسته ده‌رهه‌ق به عێراق و سووریا، چاوه‌كانمان كراوه بن.
چاودێرانی سیاسی عێراقی، ئه‌و لێدوانه‌ی حه‌سه‌ن نهسڕوڵڵایان به‌وه شڕۆڤه كرد، كه دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا، ئێران له رێگه‌ی گرووپ و میلیشیاكانی، پیلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی ده‌بێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆی ئه‌فغانستان، به‌وه‌ی كه حه‌شدی شه‌عبی هێرشێكی سه‌رتاسه‌ر بۆ سه‌ر پارێزگاكانی عێراق، ئه‌نجام بدات، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، به بیانووی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و دروستبوونی بۆشایی ئه‌منی و ئیداری و سه‌ربازی.
نه‌سره‌دین حه‌به‌ش، توێژه‌رێكی سیاسی عێراقییه، رایگه‌یاند، هه‌بوونی گرووپ و میلیشیای دژ به ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه، بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی ئه‌فغانستان له عێراق.
راشیگه‌یاند، ئه‌و گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییانه‌ی كه له ئێران نزیكن، ده‌توانن جه‌ختی زیاتر بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا دروست بكه‌ن، به‌ڵكو زووتر عێراق جێبێڵن، تاوه‌كو رێگه خۆش بكه‌ن حه‌شدی شه‌عبی هه‌ژموونی خۆی بگه‌ینێته ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، بۆیه پێویسته بایدن رووداوه‌كانی ئه‌فغانستان وه‌ك وانه‌یه‌كی قوورس، په‌ندی لێوه‌ربگرێت، هه‌روه‌ك به‌ڵێنی دا.
ئه‌مه‌ریكا چوار بنكه‌ی سه‌ربازی له عێراق هه‌یه، ئه‌وانیش (به‌له‌د، عه‌ین ئه‌سه‌د، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌ریر)، زیاتر له (2500) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له عێراق بڵاون، كه راهێنان به هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له هێرشه‌كانی چه‌كدارانی میلیشیا عێراقییه‌كان و داعش، بپارێزن.
له سووریاش، سوپای ئه‌مه‌ریكا له دوو ناوچه‌ی سه‌ره‌كی بڵاو بوونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش رۆژهه‌ڵاتی فورات كه زیاتر له (1000) سهربازههن و كه پاڵپشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كات، جیا له بنكه‌ی (ته‌نف) كه ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی سووری عێراقی و ئوردنی.
بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا له ده‌ره‌وه‌ی ناكۆكییی و رووداوه‌كانی نێوخۆیی ئه‌و وڵاته‌یه، ته‌نها به‌م دواییه نه‌بێت، كه بنكه‌ی (حه‌قل ئه‌لعمر) له دێره‌زوور، له لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كه‌وه، هێرشی كرایه سه‌ر، ئه‌مه‌ریكا میلیشیا ئێرانییهكانی به‌وه تۆمه‌تباركرد.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
ك.ب